کونسوڵی گشتی ئەمەریکا
لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان لە جەنگی دژ بە
داعش هەبوە، هەرێمی کوردستان هاوکاربوە بۆ سەلامەتی و ئاسایشی ئەمەریکا.
هەواڵ:KNNC
ستیڤ بیتنەر کونسوڵی
گشتیی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە، توانای ئۆپەراسیۆنی داعشمان لە
عێراق سنوردار کردووە،لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کاردەکەین بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر فەرماندەیی
و کۆنتڕۆڵی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
وتیشی: هاوبەشیمان لەگەڵ
هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی کاریگەری لە جەنگی دژی داعش هەبوە، بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ
سەلامەتی و ئاسایشی ئەمەریکا، هەرێمی کوردستان هاوکار بووە.
باسی لەوەشکردوە، زیاتر
لە 10 ساڵە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن بە دابینکردنی مەشق و کەلوپەلی پێویست
کە بوونە هۆکاری شکستی بەردەوامی داعش و نەهێشتنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان.
109 جار خوێندراوەتەوە