مامۆستایانى ناڕازیی: سەردەمى دەوامکردنى بێموچە کۆتایی هاتوە و بایکۆت بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 15/02/2025
کوردستان
+
-

مامۆستایانى ناڕازیی بەردەوامیی بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان راگەیاند و هۆشداریش دەدەن ئەگەر تەوتینى موچەکانیان نەکرێت و موچەى مانگى 12 دابەش نەکرێت، کۆتایی بەمساڵى خوێندن دەهێنن.

 

هەواڵ:KNNC

 

مامۆستایانى ناڕازیی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایانگەیاند؛ پشتگیریی هەمو گروپە ناڕازییەکان دەکەن و هەمویان یەک ئامانجیان هەیە و سەردەمى دەوامکردنى بێ موچەیی لاى ئەوان کۆتایی هاتوە.

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە حکومەت لەئاست داواکانیان بێباکە و دەیەوێت هاوشێوەى موچە فەوتاوەکانى دیکەیان موچەى مانگى 12ـى ساڵى رابردوشیان بفەوتێنێت هەربۆیە بەردەوامیی بایکۆتى دەوام رادەگەیەنن.

 

مامۆستایانى ناڕازیی رایانگەیاند؛ دوا دەرفەت دەدەنە حکومەت بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى 12 ودەربڕینى رەزامەندى بۆ تەوتین کردنى موچەکانیان لەسەر هەردو بانکى رەشید و رافیدەین، بەپێچەوانەوە کۆتایی بە ئەمساڵى خوێندن دەهێنن و بەهیچ شێوەیەک ئامادەى دەوامکردن نین.

 

جەختیشیان کردەوە کە هەروەک چۆن حکومەتى هەرێمى کوردستان رێز لە بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى ناگرێت، ئەوانیش رێز بۆ هیچ یاسایەکیان دانانێین و هۆشدارشیاندا لە هەر فشارێکى حیزبى و حکومیی بۆ دەستپێکردنەوەى دەوام.

339 جار خوێندراوەتەوە