هه‌ڵبژارن ئامرازێکه بۆ به‌شداری کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ده‌ستنیشانکردنی شێوازی حوکمڕانی ووڵات و شوازی ئیداره‌دانی گشتی ووڵات، ئه‌مه‌ش مافیکی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه. گه‌لان خه‌باتی زۆر و قوربانی زۆریان داوه تا به‌و مافه بگه‌ن که له‌ڕێگای دیموکراتی و ده‌نگ دان بتوانن حکومه‌تێک هه‌ڵبژێرن که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک کاربکات و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌لک بێت، هه‌ر چوار ساڵ جارێک به‌شوازێکی ئاشتیانه گۆڕانکاری له ده‌سه‌ڵات بکرێت.
له هه‌رێمی کوردستان له دوای ڕاپه‌ڕین بۆ یه‌که‌م جار خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان هه‌نگاویان نا و به شانازیه‌کی زۆره‌وه نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد، که مایه‌ی داخه نوێنه‌ره‌کان له‌ئاست مه‌زنی وگه‌وره‌یی خه‌ڵکه‌که و پڕۆسێسه‌که نه‌بوون۰ هه‌ر به ئه‌قلیه‌تی ململانێ سه‌رده‌می شاخ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئه‌م هه‌رێمه کرد، ئه‌مه‌ش بوو به مایه‌ی وێرانکردن سه‌رگه‌ردانی بۆ هه‌رێمی کوردستان. بێگوێدانه ڕای خه‌لک و مافه‌کانیان کوردستانیان داگیر کرد و له نێوان خۆیان دابه‌شکرد، هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له هه‌موو مافێک بێ به‌ش کرد، تا گه‌یشته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی مووچه‌کانشیان لێ زه‌وت بکه‌ن که له‌بری کار خزمه‌ت کردن وه‌ریان ده‌گرت.
له‌گه‌ڵ دروست بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م مافه‌ی بۆ خه‌ڵک گه‌ڕانده‌وه و به‌ها و نرخی بۆ ده‌نگی هه‌ر تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه گه‌ڕانده‌وه، و به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ ده‌نگی ده‌نگده‌ر ده‌سه‌ڵاتی خسته له‌رزین. بۆیه بۆ که‌م کردنه وبێ به‌ها کردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ر ئه‌م دوو حزبه په‌نایان بۆ هه‌موو ئامرازێک برد، بێگوێدانه ڕه‌وشتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
سووربوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕانکاری له ڕێگای دیموکراتی و سندوقی ده‌نگدان، ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری نیه،و ده‌یه‌وه به شێوازی مه‌ده‌نی گۆڕانکاری بکات، و گه‌ڵه‌که‌ی جاره‌کی دی تۆشی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌کات و ڕوڵه‌کانی ئه‌م گه‌له خێرله‌خۆوه چیدی به کوشت نه‌درێت.
گرنگی ده‌نگی تۆی هاوڵاتی وایکرد که ئه‌م دوو حزبه هانا بۆ دووژمنان کورد به‌رن و خیانه‌ت له خاک و خه‌ڵک بکه‌ن، ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان چه‌ندین ملیۆن دۆلار له خێراتی وڵاته‌که‌ی تۆ که ده‌ستایان به‌سه‌ر داگرتوه به‌کار بهێنن بۆ ساردکردنه‌وه‌و هاندنی خه‌ڵک که نه‌چن بۆ ده‌نگدان، ئه‌وان باش ده‌زانن که کارێکی وایان نه‌کردوه که بتوانن له ڕێگای هه‌ڵبژاردن متمانه‌ی خه‌ڵک به‌ده‌ست بینن و ببن به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
تا ئه‌م ساته‌ش تاکه هێز که بتوانێ ڕووبه‌ڕوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێته‌وه و داکۆکی بکات له مافه‌کانی خه‌ڵک و به‌ری خه‌ڵکی چۆڵ نه‌کردبێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، بۆیه با به هه‌موومان پشتوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ین و به‌وره‌یه‌کی به‌رز و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بچین و به هێزی ده‌نگه‌کانمان به‌م دوو حزبه بڵێین کوردستان هی هه‌مووانه هه‌موو به‌شداری له خێر و بری ئه‌م ووڵاته. پێیان بڵێن کوردستان هی ئێوه نیه به‌ئاره‌زوی خۆتان به دوژمنانی کورد بیفرۆشن. ئێمه دڵسۆزانی کورد و کوردستان خاوه‌نی خاک و وڵاته‌که‌ین.
4005 جار خوێندراوەتەوە