ژنی کوردیش وه‌ک هه‌موو ژنانی جیهاندا ئه‌رکی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر شانه که به‌شدار بن له خه‌بات و تێکۆشان له پێناو ڕزگار کردنی خاک و گهڵهکهیان، وه به‌ده‌ستهێنانی مافهزهوتکراوهکانیان۰
ژنانی کورد له باشووری کوردستان درکیان به‌م ئه‌رکه پیرۆزه کردوه و هه‌وڵیان بۆ داوه و قۆربانی زۆریشیان داوه له‌م پێناوه، ئه‌گه‌ر بۆ خۆشیان بواریان بۆ نهرهخسابێ بێنه مه‌یدانی خه‌بات، ئه‌وه منداڵاکانیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و پاراستنی کوردستان په‌روه‌رده‌کردوه.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه. ئایا تا چه‌ند بوار ره‌خساوه بۆ ژنی کورد که ڕۆڵی خۆی ببینێت له کایه‌ی سیاسی له باشووری کوردستان؟
ئایا ژنان خودی خۆیان له‌م ئاسته‌ن ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بێ له ساحه‌ی سیاسی له باشووری کوردستان؟
له‌دوای ڕاپه‌ڕین تا ڕاده‌یه‌ک ئازادیه‌ک هاته کایه‌وه و ژنان توانیان بێنه میدانهکه و توانا و دڵسۆزی خۆیان ده‌رخه‌ن، زۆرێک له ژنانی کوردیش ئاره‌زوویان هه‌بوو که رۆل وئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر خاک و خاڵکهکهیان به‌جێبێنن و خه‌بات بکه‌ن له‌پێناو بهدێهنانی کوردستانێکی ئازاد و خۆشگوزه‌ران و دادپه‌روه‌ری تێیدا سه‌روه‌ربێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕووی دا، دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار چۆن له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون هه‌موو شتێک قۆرخ بکه‌ن، ده‌ستیان خسته کار و ڕۆڵی ژنانیش، ئه‌وانیشیان قۆرخ کرد. ژن له دیدی ئه‌م دوو حزبه وه‌ک گۆڵدانێک که مێزه‌که‌ی پێدهڕازێندرێتهوه وابوو، گوڵه‌کانی ناو گۆڵدانهکهش به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیان ده‌بژاردن له که که‌سانی ئاست نزم و بێ‌توانا و گوێڕایه‌ڵی خۆیان. هه ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵیان دا که ژنی به‌توانا و بوێر و سه‌ربه‌ست به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دووربخه‌نه‌وه، تانه و تۆمه‌تی نا به‌جێان بۆ دروست ده‌کردن، به‌م جۆره نیوه‌ی هێزه ئازا و بۆێروچاو نه‌ترسه‌که‌ی کۆمه‌ڵگایان له کۆڵ خۆیان کرده‌وه، که ده‌کرا ببن به هێزێک به‌رامبه‌ر به‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌یکه‌ن بوه‌ستنه‌وه، وه نه‌وه‌یه‌کی ئازا و بوێر وئازادی خواز پێشکه‌ش به گۆمه‌ڵگا بکه‌ن.
بێگومان هه‌مان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پیاوه بوێر و ئازا و چاو نهترسهکان کرد که له پێناو خاک و ئازادی به‌رامبه‌ریان وه‌ستانه‌وه.
ئه‌مه‌ش بوو به نه‌ریتێک حزبه‌کانی تریش نه‌یان توانی خۆیان ڕزگار بکه‌ن لێی، ژن له ناو حزبه‌کانی تری باشووری کوردستان که له پێناو به‌دیهێنانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری درووست بووبوون، باروودۆخیان باشتر نه‌بوو، به‌ڵکو تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانم بڵێم خراپتربوو. هۆکاره‌کان زۆرن، باوک سالای تائێستا زاڵه له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ژن وه‌ک کاڵایه‌ک سه‌یر ده‌کرێک،نه‌ک وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ک هزر و بیر.
مرۆڤه‌کان ئاستی ژیریان جیاوازه، ده‌کرێت ژنێک ئاستی ژیری زۆر به‌رزتربێت له پیاوێک وه پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای باوک سالاریدا ئه‌وه قابیلی قبووڵ نیه. بۆیه پیاوه‌کان هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه دان ژنه ژیر و بوێره‌کان دوور بخه‌نه‌وه تا لاوازی خۆیان ده‌رنه‌که‌وێت.
ژنانیش به‌شدارن له‌م مامه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت. ژنی کورد له باشووری کوردستان زۆر که‌م ته‌رخه‌مه له خۆ پێگه‌یاند و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری و ڕوشنبیری خۆی، زیاتر خه‌ریکی شتهلاوهکیهکانه.
ئه‌م ژنانه‌ی که له کایه‌ی سیاسی کار ده‌که‌ن له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌وانه‌ن که زیاترنوێنهرایهتی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ن که ئه‌رکی به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگاو به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و گوزه‌رانی ژنانی ووڵاته‌که‌یان له‌سه‌ر شانه، بۆیه هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ی له بواری سیاسی کار ده‌که‌ن ده‌بێ هه‌نگاوێک له‌پێش کۆمه‌ڵگا بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێشڕه‌ویان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه به‌رهه‌میان هێناوه و حزبه‌کانی تریش هاوکارو هاوڕایان بوون له‌م به‌باته، دوو جۆرن له ژنانن که له بواری سیاسه‌ت کارده‌که‌ن له باشووری کوردستان.
یان ژنانێکن هه‌موو مۆرکی ژناتیان له‌ده‌ست داوه، و بۆ پاراستی خۆیان له تانه‌و ته‌شهیری پیاوان و کۆمه‌گا، له هه‌ڵس و که‌وت وجل و به‌رگ ومامڵهکردنیان هه‌ست ده‌که‌یت پیاون، له بری ئه‌وه‌ی مه‌ردانه‌تر و به باوه‌ڕبوونێکی ته‌واوه‌وه به خۆیان و به بوونیان وه‌ک ژنێک بێنه مه‌یدانی خه‌بات، و چاونه‌ترسانه‌تر جێده‌ستی خۆیان وه‌ک ژنێک دیار بکه‌ن له به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگاو به‌یهێنانی مافه‌کانی ژنان، نه‌ک هه‌نگاوێک له‌دوای کۆمه‌ڵگابن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ژنانه ده‌یکه‌ن گه‌وره‌ترین تاوانه به خه‌باتی ژنان.
مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی داوای ئازادی بکات بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌بێ خۆی ئازاد بکات، به‌ومانایه‌ی که ده‌بێ له ناخه‌وه ئازاد بێت، بیر و هزی ئازاد بێت، مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی ئازاد بێت، دواتر ده‌توانێت داوای ئازادی بۆ که‌سانی تر بکات. به‌داخه‌وه ژنی خاوه‌ن بیر و هزی ئازادمان که‌مه له کوردستان، ئه‌وانه‌ی هه‌شن به جۆره‌ها ڕێگا دژایه‌تی وبهربهستیان بۆ دروست ده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڵکو له‌لایه‌ن خودی ژنانیشه‌وه.
جۆری دووه‌میش، ئه‌و ژنانه‌ن که ته‌سلیمی واقعه‌که بوون و خۆیان و جوانی و ژناتی خۆیان وه‌ک کاڵه‌یه‌ک ده‌بینن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه۰ به‌داخه‌وه حزبه‌کان وکۆمهڵگاکهش ئه‌م جۆره‌ی له ژنان ده‌وێت.
ژن زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ئاوه مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، بۆیه ئه‌رکی ژنانی لێهاتوو، و ئازا و ڕۆشنبیر و باوه‌ڕ به خۆبوو ئه‌وه‌یه یه‌ک گرن دوور له ده‌ستی حزبه‌کان، خه‌بات ده‌ست پێبکه‌ن بۆ ڕه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی که ژن ته‌نها وه‌ک کاڵه سه‌یر بکرێ و مامڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ.
له‌گه‌ڵ پاراستنی ژناتی خۆمان بیسه‌لمێنین که ئێمه‌ی ژنان له کارکردن له کایه‌کانی که په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگا و به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت وه‌ک برا پیاوه‌کان لێهاتووین ده‌توانین سه‌رکه‌وتووبین، به تواناکانی خۆمان، خۆمان بسه‌لمێنین و ڕێگه‌نه‌ده‌ین توانای نیوه‌ی زیاتری کۆمه‌ڵگا به‌هه‌ده‌ر بچێ.
2314 جار خوێندراوەتەوە