کێ ماریای بە کوشت دا؟

یەشار کەمال لە رۆمانی "ئەگەر مارەکە بکوژن"، چیرۆکی ژنێکی عاشقی یەکجار جوان دەگێڕێتەوە کەبە نسیبی دڵدارەکەی نابێت و شوو بە کەسێكی دیکە دەکات و دوای ئەوەی منداڵێػی دەبێت، مێردەکەی دەکوژرێت.

 

ژنەکە هیچ تاوانێکی لەو کوشتنەدا نییە، بەڵام دایکی مێردەکەی گومانی لەوەیە کە کوڕەکەی بە دەسیسەی بوکەکەی کوژرابێت، بۆیە درندەترین قاتڵ بە کرێ دەگرێت بۆ ئەوەی بوکەکەی بۆ سەرببرێت، قاتڵەکە شەوێک دێتەسەر ژنەکە بۆ ئەوەی بیکوژێت، بەڵام کە روخسارە جوانەکەی دەبینێ پەشیمان دەبێتەوە، بەخۆی دەڵێ روخساری وا جوان کە دەسکردی خوایەچۆن دەبێ بکوژرێت!

 

بەڵام پیرەژنەکە دەستبەرداری پیلانەکەی نابێت و دوای ئەوەی کوڕی ژنەکە گەورە دەبێت، شەورۆژ بەگوێیدا دەدا کە باوکت بەهۆی دایکتەوە کوژراوەو و دەبێت بیکوژیت، هاوکات لەگەڵ ئەم کەینوبەینەی پیرەژن، پیرەمێردێکی گوندەکە کە چاوەکانی تەواو کز بوە، بە پیلانەکە دەزانێت و هەموە هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ پەشیمان کردنەوەی مێرد منداڵەکە، رۆژێک پێی دەڵێ "دایکت دەسکردێکی تایبەتی خوایە، خوا چەند هەزار ساڵێك جارێک ژنێکی وا جوان بە دڵی خۆی دروست دەکات هەرکەسێک بیکوژێت بەر نەفرەتی ئەو دەکەوێت..."

 

کوڕەکەکە لە نێوان پیلانەکەی داپیرەی و هەوڵەکانی پیرەمێردێکە بۆ پەشیمان کردنەوەی گیر دەخوات، بەڵام دواجار قسەکانی داپیرەی کە هێمایە بؤ کۆمەلگا بەسەریدا زاڵ دەبێ و رۆژێک لەوکاتەی دایکی لەسەر تەنور خەریکە نانی گەرمی بۆ دەکات، بە گولەیەک کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت...

 

یەشار کەمال، لەم چیرۆکەدا پێمان دەڵێ ژن کوژەکان تاوانباری راستەقینە نین، بەڵام ئەوەی دەیانکات بە دڕندە و پاڵیان پێوە دەنێت بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان، یان کۆمەڵگایە یان کەسانی دیکەن، بۆیە پێش ئەوەی سزای تاوانبارەکە بدرێت، دەبێ ئەو کۆمەڵگایە بگۆڕدرێت کە تاوانباری وا بەرهەم دەهێنێت بێ بیرکردنەوە خەڵک دەکوژێت، ئەو ئەقڵیەتە بنبڕ بکرێت کە پاڵ بە کوڕەکان و براکان و باوکەکان و مێردەکانەوە دەنێن دەستیان بچێتە خوێنی دایک و خوشک و کچ و هاوسەرەکانیان...

1139 جار خوێندراوەتەوە