لە نێو ئەم فەوزا پۆپۆلیستی و ئانارشیستیەدا، لە
نێو ئەم قیڕە قیڕ و زمان پیسیەدا، لە نێو ئەم بەڵێنی بێ کردار و دوبارانەدا، لە نێو
ئەم بەکارهێنانی ئایین و بەها پیرۆزانە بۆ
دژایەتیکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتییەدا، تاکە هیوا گەڕانەوەیە بۆ پەیام و بەرنامە ئیسڵاحییەکانی
سەرەتاکانی بزوتنەوەی گۆڕان.
بەڵام کێن ئەوانەی دەتوانن ئەو پەیامانە بکەن بە
کردار!؟
بەدڵنیاییەوە لە رابردودا پەرلەمانتار و کاربەدەستی
دڵسۆزی گۆڕان هەبون بێ خۆدەرخستن و دروشمی پۆپۆلیستیانە، کاریان کرد بۆ پراکتیزەکردنی
ئەو بەرنامەیە و ئەوەی ئێستا هەیە و خەڵک هۆشیارە بەرهەمی ماندوبونی ئەوانە.
بەڵام هەم گۆڕان و هەم بەرنامەکەی بون بە
قوربانی کۆمەڵێک فورسەت تەڵەب کە بە دروشمی
قەبەکانیان گۆڕانیان بەلاڕێدا برد یان خۆیان بۆ پلە و پۆست بەم و بەو فرۆشت و ئێستا
هەر رۆژە و لە شوێنێکن و جێ بەخۆیان ناگرن.
لە نێو گۆڕاندا کۆمەڵێک هەبون کە ئیستقامەیان هەبو،
جێگەی شانازی گۆڕانن، کە بەرپرسی گۆڕان بون یاخود پەرلەمانتار، کە وەزیر یان قایمقام یان مودیر عام بون وەزارەت و فەرمانگەکانیان
کرد بە دەرفەت بۆ خزمەتی خەڵک و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی گۆڕان، ئێستا بەشێک لەوانە
کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانن، لە تاقیکردنەوەی بازاڕی کڕین و فرۆشتن دەرچون، وەک چۆن
لە تاقیکردنەوەی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دەرچون زۆر سەرکەوتو بون، بۆیە بۆ رزگاربون
لە قیڕە و هات و هاوار بۆ رێگریکردن لە چونی
خەڵکانی خاوەن بەڵێنی بێ کردار بۆ دەزگای یاسادانان
و لە پێناوی جێبەجێکردنی بەرنامە سەرەتاییەکانی گۆڕان، حکومەتێکی خزمەتگوزار و پەرلەمانێکی
بەرپرس و و زاڵکردنی دەسەڵاتی یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەمانی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت بو بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی بزانین و دەنگیان پێ
بدەین.
493 جار خوێندراوەتەوە