شەست و سێ ساڵ پێش
خنکانی هه‌ڵه‌بجه؛ جیهان پڕۆتۆکۆڵی قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی گازی خنکێنه‌ر و
ژه‌هراوی و جۆره‌کانی دیکەی شه‌ڕو شۆڕی به‌کتیریۆلۆجی مۆرکرد. "پرۆتۆکۆڵی جنێڤ"
کە لە ساڵی (١٩٢٥) لەلایەن زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان واژوکرا به‌کارهێنانی
چه‌کی کۆکوژی یاساغ کرا!
بە گوێرەی رێککەوتنەکە هەر جۆرە بەکارهێنانێکی
چەکی کیمیایی (Chemical Weapons) بایەلۆجی و ناوەکی و تیشک قەدەغە کراوە.
لەگەڵئەوەشدا، سەرەڕای هەبونی یاسا نێودەوڵەتی و رێککەوتنەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە بەکار‌هێنانی
چەکی کۆمەڵکوژ (Weapons of Mass Destruction)جیهان بێدەسەڵات مایەوە لەو تراژیدیا
مرۆییانەی سەدەی رابردو دەسەڵاتە ستەمکارەکان خوڵقاندیان.
بۆ وێنە لە کەیسی هەڵەبجەدا، یاسا نێودەوڵەتی
و پرۆتۆکۆڵ و رێککەوتنەکان نەک هەر نەیانتوانی قوربانی لە دەستی جەلاد قوتار بکەن،
بەڵکو بە دیار ویژدانی سڕبونی جیهانەوە شارێک کۆمەڵکوژ کرا و، مناڵ و ژن و پیر و گەنج
هێواش هێواش خنکان و جیهانیش تا رادەیەکی بەرچاو وەک تەماشاکارێکی پاسیڤ و رێککەوتنەکانیش
وەک دەقێکی مردو مانەوە.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی سەرده‌می (خافێر
پێرێز دیکۆیلاری) لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا وه‌ک ده‌مه‌زراوه‌یه‌کی بێده‌سه‌ڵات
و ناچیز چاوه‌کانی داخست و دیفاکتۆیەکی پڕ مەرگەساتی قبوڵکرد، ئه‌گه‌رچی کاردانه‌وه
و ده‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌ساتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه؛ سیناتی ئه‌مریکای ناچارکرد گه‌مارۆی
ئابوری بخاته سه‌ر حکومەتی عێراقی، به‌ڵام هه‌ر زوو ئیداره‌که‌ی "رۆناڵد ریگان"
رێی له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که گرت و سزای عێراق یان نه‌دا!
سزانه‌دانی عێراق دوای ئه‌و یه‌قینه‌ش
بو؛ که پێنج ساڵ پێش کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی کورد، بۆ یه‌که‌مجار
له ته‌موزی (١٩٨٣) له‌جه‌نگی ئێران دا گازی خه‌رده‌لی به‌کارهێنا، هاوکاتیش له
شوباتی (١٩٨٤)دا بۆ یه‌که‌مجار رژێمی بەعس گازی دەمار (Nerve
agent)له
مه‌یدانی جه‌نگدا به‌کارهێنا.
گۆڤاری ئەمریکی فۆریەن پۆلیسی (Foreign Policy) پێشتر بڵاویکردبووەوە کە واشێنتۆن ئاگاداری بەکار‌هێنانی چەکی کیمیایی
بوە. دۆکیومێنتە ئاشکرابوەکانی (CIA)یش هەمان راستی دەسەلمێنن و ئەو نهێنیە
تێیدا ئاشکرابوە کە سەرۆکی پێشوی دەزگای سی ئای ئەی ولیام کا‌سی کە کەسێکی نزیکی رۆناڵد
ریگان بوە؛ زانیاری دەربارەی شوێنی بەرھەمھێنانی چەکە کیمیاییەکانی عێراق پێگەیشتوە.
تۆپ تیرۆرستی جیهانی، ئوسامه بن لادن،
که زۆرێک بە کوڕی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ناویان دەهێنا، له (١١)ی کانونی دووه‌می(١٩٩٩)
بۆ (نیوز ویک) ده‌ڵێت "عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌ریتانیه‌کانه‌وه پشتگیری
ده‌کرا له جه‌نگی دژ به ئێران، کاتێکیش چەکی کیمیایی دژ به گه‌لی کورد به‌کارهێنا
ئەوان بێدەنگ بون."
دێڤید هێرستی لە رۆژنامەی گاردیان-ی بەریتانی؛
لەبارەی قوربانییەکانی هەڵەبجەوە لە وێنەیەکی گرافیکدا، ئاماژەی بەوەکردبوو
"نە برین دیارە، نە خوێن و نە هیچ ئاسەوارێکی تەقینەوەش بە تەرمەکانەوە دیارە،
پێستی لاشەکان بەشێوەیەکی سەیر و سەرسامکەر ڕەنگی گۆڕابوو، چاویان بە کراوەیی مابۆوەو
دەرپۆقیبوو، لینجاوێکی مەیلەو بۆر لەدەمیان هاتبوە دەرەوە و پەنجەکانیان بەشێوەیەکی
نامۆ و ترسناک لولیان خواردبوو.. پێدەچوو مەرگ لە ناخافڵی و ناکاودا بەرۆکی گرتبن".
خنکانی ئەو پێنج
هەزار کەسە جیهانی شۆک نەکرد، ماسکی دەوڵەتە زلهێزەکان بەپێی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژ
گۆڕا و حیکایەتی نوێ بۆ قوربانیەکان نوسرا، بۆ وێنە کاتێک ئەمریکا وەک فریادڕەس
هاتە عێراق هەڵوێستەکانی گۆڕا، بەتایبەت له گه‌رمه‌ی پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراقدا و له
شوباتی (٢٠٠٣)دا، وه‌زیری به‌رگری ئەوکاتی ئه‌مریکا دۆناڵد رامسفێڵد بە "نیوێۆرک
تایمز"، ڕاگەیاند "ئێمه نیگه‌رانی ئه‌وه‌بووین سه‌دام چه‌کی کۆکوژی دژ
به گه‌لی کورد به‌کارهێنا."
ئێستا که جیهان یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
ده‌کاته‌وه و، مێژوی به‌کارهێنانی خراپترین توندوتیژی له‌رێی چه‌کی کۆکوژ و ته‌کنیکی
سه‌ربازی تۆقێنه‌ر به‌رامبه‌ر میلله‌تێک که خاوه‌نی ساده‌ترین ئامرازی به‌رگریکردن
له‌خۆی نه‌بوه دەهێنێتەوە یاد؛ مەترسیەکان تەواو نەبون و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق
و ناوچەکە لە ژانێکی دیکەی شەڕ و ململانێی دەوڵەتە پڕ هەژمونەکانن.
لەناو سیناریۆ جیاوازەکاندا،
هێشتا کورد لەناو تەنوری ئاگری ناوچەکەدایە، وەکچۆن ڕاپۆرتی بەشێک لە دامەزراوە و
ئینستیتوتە نێودەوڵەتیەکان ئاشکرای دەکەن؛ نزیکەی نیوەی چەکی جیهان ڕەوانەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست کراون، وەکئەوەی ئێرە ژینگەی شەڕ و حەمامگەلی خوێن و جینۆساید و کۆمەڵکوژی
ئەبەدی بێت، وەکئەوەی پێویستمان بە چەندین کارەساتی دیکەی وەک هەڵەبجە بێت، تاکو
خوێنی قوربانیانی ئەم ناوچانە وشک نەبێتەوە و چیرۆکە تراژیدییەکان کۆتای نەیات.
ئەوەی مایەی مەترسیە، له ژێر داروپه‌ردووی
ڕوخاوی جه‌نگ و شەڕ و کوشتاری بە کۆمەڵ و بەرژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان؛ هێشتا ئومێدی
حوکمڕانی دروست و سەقامگیری سیاسیی و حوکمی یاسا و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان
بونێکی لاوازی هەیە. هێشتا "هەڵەبجە" نەبوە بە دەرس و "قوربانیەکانی
ئەم ناوچەیەش" نەبون بە ژمارە و خەم لای ڕایگشتی جیهان و دەسەڵاتە بێباکەکانی
ناو دەوڵەتانی بێ سەروەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
110 جار خوێندراوەتەوە