گه‌نده‌ڵی (الفساد، Corruption) ده‌سته‌واژه‌یه‌کی گشتیه‌و ئاماژه‌یه بۆ خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و، کردەیەک کە ببێتەهۆی به‌زاندن و پێشێلکردنی سنوری پاکێتی(النزاهه).هەرچی گەندەڵی هەڵبژاردنیشە(الفساد الانتخابات-(Election Fraud ,Electoral Corruptionچەمکێکە نیشانەیە بۆ کۆی ئه‌و هه‌وڵە ساختەکارییانەی کارده‌کاته سه‌ر ئیراده‌ی ئازادانه‌ی ده‌نگده‌ری وڵاتێک بۆ هه‌ڵبژاردنی لایه‌نێک و ره‌تکردنه‌وه‌ی لایه‌نێکی تر.
گه‌نده‌ڵی مانایه‌که بۆ خراپه، مانایه‌که بۆ پێشێلکردن، مانایه‌که بۆ خراپبه‌کارهێنان، مانایه‌که بۆ کاری بێزراو و نه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیارێتی، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا "گه‌نده‌ڵی" به گشتی پێناسه ده‌کرێت به هه‌ر ده‌ستکه‌وتێک که لایه‌نی سودمه‌ند به‌پێی یاسا و عورفی کۆمه‌ڵگا و مافی ده‌ستکه‌وتنی په‌یدای نه‌کردبێت. به مانا سیاسیه‌که‌شی به‌کارهێنانی رێگه‌ی نایاسایی و به‌ده‌ر له عورف، بۆ ده‌ستکه‌وتنی ده‌نگ و په‌یداکردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش به‌خراپبه‌کارهێنانی پۆستی سه‌رکرده‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. له ره‌هه‌ندی کارگێڕیشه‌وه؛ به‌کارهێنانی پۆستی کارگێڕییه بۆ مه‌رامێک که له به‌رژه‌وه‌نی گشتیدا نه‌بێ.
نەتەوە یەکگرتوەکان و دامەزراوە باڵا ئابورییە جیهانیەکان و زۆربەی توێژینەوەکانی پەیوەست بەگەندەڵی، لە پۆلێن‌کردنی ئەو دیاردە مەترسیدارەدا ئاماژە بە چەند جۆرێکی باو دەکەن لەوانە گەندەڵی ئیداری، سیاسی، دارایی، یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌کان، لەم چەند ساڵەی دوایشدا بەهۆی رەواجی زیاتری هەڵبژاردن لە ژیانی سیاسیی گەلان و کرانەوەی وڵاتە پێشکەوتو و گەشەندەکان بە ڕووی دیموکراسیەت و بە دیموکراتیزەکردن، گەندەڵی هەڵبژاردن و ساختەکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بووەتە بابەتێکی هەڵوەستەلەسەرکراو و وەکو جۆرێک سەربەخۆ لەسەری نوسراوە و بایەخی پێدراوە.
توێژەران و پەیپەرەکانی تایبەت بە گەندەڵی سیاسیی و ساختەکاری لە دەنگدان، هه‌ر جۆره کارتێکردنێک له سیستمی هه‌ڵبژاردن بە گه‌نده‌ڵی دەزانن، بۆ نمونه به‌کارهێنانی بودجه‌ی حکومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، کڕینی ده‌نگ به پاره، یاخود پێشکه‌شکردنی دیاری بۆ ده‌نگده‌ران و خاوه‌ن نفوزه‌کان، ده‌ستێوه‌ردان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی ده‌نگدان و ده‌نگ ژماردن و راگه‌یاندنی ده‌نگه‌کان، کارکردنه سه‌ر ده‌زگاکانی هه‌ڵبژاردن (وه‌ک کۆمسیۆنی باڵا) یان ده‌ستنیشانکردنی ئه‌ندامانی ده‌زگاکه‌بۆ گۆڕانکاری لە دەنگی راستەقینەی خەڵک لە بەرژەوەندی لایەک و دژی لایەنێکی دیکە.
هۆکاری پشت ئه‌م جۆره له گه‌نده‌ڵی پێداگیری سیاسیه‌کانه له مانه‌وه‌یان له کورسی ده‌سه‌ڵات و ته‌زویرکردنی متمانه‌ی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌که‌یان، زۆرجار سیاسیی و پارته‌کان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان ئاتاج به‌دارایی زیاتر ده‌بن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست له خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت ناپارێزن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن، به‌مه‌ش ره‌وایه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک تائاستی نه‌مان له‌ناو ده‌چێت و سه‌قامگیری سیاسیی ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسیه‌وه.
گەندەڵی هەڵبژاردنکاتێک سەرهەڵدەدات کە هێز و لایەنێکی سیاسی بە رێگایەکی نایاسایی و دوور لە بنەماکانی دیموکراسی دەسەڵات دەگرێتە دەست لە رێی ساختەکاری لە دەنگەکان، دەستکاریکردنی رێژەی راستەقینەی بەشداربوان، سەپاندنی دەسەڵاتی حیزبێکی بێ جەماوەر بەسەر پارتە رکابەرەکانی دیکە و شاردنەوەی قەبارەی پارتەکان و گزیکردن لە خواستی راستەقینەی دەنگدەران. ئەو پارت و هاوپەیمانانەی بەم رێگا ناشه‌رعیانە دەسەڵات دەگرنە دەست؛ کارئاسانی تەواو بۆ تەشەنەسەندنی ژینگەی گەندەڵی دەکەن و دەکارێن ئازادییە کەسییەکان بەرتەسک بکەنەوە و، لەهەمووشی مەترسیدارتر سامانی گشتی وڵات بۆ قەڵاچۆکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکانی خۆیان بەکار دە‌هێنن.
ئەم جۆرە لە گەندەڵی لە زۆر رێگاوە دەچێتەوە سەر گەندەڵی سیاسی کە سیاسیە پلەبەرزەکان ئەنجامی دەدەن و، بەهۆی هەژموونی بەرفراوانیان لەناو سیستمی سیاسی و ئیدارەکردنی وڵاتدیموکراسیەت و کێبڕکیی سیاسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و هەڵبژاردنەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، چونکە وەک دەوترێت هیچ شتێک لەگەندەڵی سیاسی ترسناکتر نییە، بە تایبەت ئەو دەمەی سیاسەت لە پشت گەندەڵیەوە دەبێ، ئەو وەختەی سیاسەت پشتگیری لە گەندەڵی دەکا، ئاسەوارە گەورەکانی لەسەر سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی گەورەتر دەبێت.
ئەگەرچی ژمارەیەکی بەرچاو لە دەوڵەتانی جیهان لەساختەکاری هەڵبژاردنەوە گلاون و ئابڕوچوون و سکانداڵی گەورەی لێکەوتووەتەوە، بەڵامگەرای تەشەنەسەندنی گەندەڵی هەڵبژاردن زیاتر لەو وڵاتانە بڵاودەبێتەوە کە سەروکاریان لەگەڵ دیکتاتۆریەت و ستەمکاری و فەرمانڕەوایی بنەماڵەیی هەیە. ئەم تایپە لە حکومڕانی هەمو رێکارێکی نایاسایی و ناشەرعی دەگرێتەبەر بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسیی و بە دەستهێنانەوەی کورسی دەسەڵات. خواستی هەرەمدۆستی ئەو پارتانەی بڕوایان بە هەڵبژاردن و شەرعیەتی حوکمڕانی لەرێی خەڵکەوە نیە، خواستێکە نیشانەیە بۆ مەترسی گەورە لەسەر ئاسایش و ئارامی خەڵک، چونکە کاتێک دەسەڵات رێگەنادات گۆڕانکاری بە فۆرمی مەدەنی و ئاشتیانە دروستبێت، بیانو دەدەنە دەست رکابەرەکانیان تا بیر لە ئەگەر و رێگای دیکەی گۆڕانکاری بکەنەوە.
1255 جار خوێندراوەتەوە