فەرەنسا چەند چەکدارێکی داعشی خۆی وەردەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:03 - 13/11/2019
جیهان
+
-

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد فەرەنسا بڕیاریداوە کە ١١ هاوڵاتی فەرەنسی کە چەکداری داعش بوون و تورکیا ڕەوانەی کردوونەتەوە، وەرگرێتەوە.

 

ئاژانسەکە لە زاری كریستۆڤ كاستانیر، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاندووە "سەرەڕای ئەوەی تورکیا ئەو ١١ چەکدارەی ڕەوانەی فەرەنسا کردووەتەوە، فەرەنسا وەریاندەگرێتەوە و دەیانخاتە ژێر چاکسازی و چاودێرییەوە".

تا ئێستا ٢٥٠ کەسی فەرەنسی کە پێشتر چەکداری داعش بون یان پەیوەندیان بە داعشەوە بووە وەرگرتووەتەوە و خستوونیەتە ژێر چاودێرییەوە.

فەرەنسا زیاتر لە هەر وڵاتێکی ئەوروپی لە خەمی وەرگرتنەوە یان ئاگاداری ئەو کەسانەیە کە فەرەنسین و چەکداری داعشبوون، پێشتریش لەسەر هەڵاتنی چەند ژنێکی خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان لۆدریان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیکرد.

سەرەڕای ئەو چەکدارە داعشانەی تورکیا زیاتر لە ٥٠٠ کەسی دیکەی فەرەنسی چەکداری داعش بوون و ئێستا لەناو زیندانەکانی هەسەدەدان.


 
1407 جار خوێندراوەتەوە