ئەو كاتەی تۆ نوستوی تایسۆن و پۆڵ 80 ملیۆن دۆلار وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
07:27 - 15/11/2024
وەرزش
+
-

جارێكی دیكە مایك تایسۆن و جەیك پۆڵ نمایشی بۆكسێن ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەمجارە داهاتی نمایشەكەیان (80) ملیۆن دۆلارە.


وەرزش: (KNNC)

 

سبەینێ شەممە كاتژمێر (04:00)ـی بەرەبەیان بەكاتی هەرێمی كوردستان، نمایشی بۆكسێنگ لە نێوان دو هەردو یاریزانی ئەمەریكی مایك تایسۆن و جەیك پوڵ، لە هۆڵێكی تایبەت كە بۆ نمایشەكە لە یاریگای (AT&T) لە تەكساس ئامادەكراوە بە ئامادەبونی زیاتر لە (80) هەزار هاندەر ئەنجام دەدرێت.

 

مایك تایسۆن كەبە پیاوە ئاسنینەكە ناسراوە لەساڵی (1966) لە خێزانێكی هەژار لە نیۆیۆركی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە دایك بوە، ركابەرەكەشی ناوی جەیك جۆزیف پوڵ، ئەكتەر لە ساڵی (1997) لە لوس ئەنجلوسی ئەمەریكا لە دایك بوە و (31) ساڵ لە تایسۆن بچوكترە.

 

رۆژنامەی (زەسەن)ـی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە؛ لەلایەن ئەمەریكییەكانەوە گرنگی زۆر بە نمایشی بۆكسێنگی نێوان تایسۆن و جەیڵ دەدرێت بەجۆرێك نرخی بلیتی (VIP) گەیشتوەتە دو ملیۆن دۆلار.

 

میداكانی جیهان بڵاویانكردوەتەوە، تۆڕی (نێتفلێكس) بڕی (80) ملیۆن دۆلاری بۆ هەردو یاریزانەكە، هەریەكەیان (40) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی تەرخانكردوە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە (300) ملیۆن بینەر بەشێوەی راستەوخۆ بینەری نمایشەكەی نێوان هەردو یاریزانەكە بن.

3011 جار خوێندراوەتەوە