سەرچاوەیەک بۆ کەی ئێن ئێن ئاشکرای کرد، لەئەمڕۆوە
حکومەتی عێراق دەست دەکات بە پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی
10 و چارەنوسی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی سەربازی تا ساڵی داهاتو یەکلایی
ناکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن،
وردبینی لیستی موچەی مانگی 10 لە بەغداد، لە قۆناغى کۆتاییدایە و پێشبینی
دەکرێت ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دەست بکات بە پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی بۆ موچەی
مانگی 10.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لیستی موچەی مانگی 10 کەمترین هەڵەی
تێدابوە، هەر بۆیە ناردنی پارە درەنگ کەوتوە و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتییەکان،
لیستی موچەی مانگی 11یان ئامادە کردوە و رەوانەی گەنجینەکانی دەکەن.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن، ئاماژەی بەوەش
کرد: کەمتر لە 20 هەزار کەس ماون کە تۆماری بایۆمەتری و یو پی ئێن-یان نییە و
دەبێت پێش 20ی ئەم مانگە ئەو تۆمارە بکەن، ئەگەرنا موچەکانیان دەبڕدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان و سەبارەت بە
هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی سەربازی، دەبێت هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ
بەغداد لیستێک بە موچە هاوتاکراوەکان ئامادە بکات و ڕەوانەی بەغدادی بکات و ئەم پڕۆسەیە
تاکو ساڵی داهاتو دەخایەنێت، بەم پێیەش چارەنوسی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی سەربازی
تا ساڵی داهاتو یەکلایی ناکرێتەوە.
6373 جار خوێندراوەتەوە