بڕیارى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەربازى راگیرا

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 22/10/2024
کوردستان
+
-

بەهۆى ئەو جیاوازییەى لە یاساى خانەنشینى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان و عێراق هەیە، بڕیاردراوە بە راگرتنى بڕیارى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەربازیی لە هەرێمى کوردستان.

 

هەواڵ:KNNC


پەیامێنرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و لەسەر پێشنیازى وەزارەتى پێشمەرگە، بڕیارى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان راگیراوە، بەهۆى ئەوەى جێبەجێکردنەکەى زیان لە موچەى هەزاران خانەنشین دەدات.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە زیان لە هەزاران خانەنیشنى سەربازى دەدات بەجۆرێک بەشێکى زۆریان موچەکانیان  50% کەم دەکات ئەگەر بێتو بە هەمان یاساى خانەنشینى سەربازى عێراق هاوتا بکرێت، بۆیە ئێستا سەرقاڵى ئامادەکردنى خشتەیەکن کە بەجۆرێک بێت خانەنشینان تێیدا زەرەرمەند نەبن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە لیستى موچەى خانەنشینانى سەربازى لە هەرێمى کوردستان لیستێکى پاک نییە و کۆمەڵە کەسانێکى ناشایستەیان تێدایە و بەشێوەى نایاسایی تۆمار کراون.

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق

4098 جار خوێندراوەتەوە