بۆسێیەم جار لەسەر یەک لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ
بەرزبونەوەی تۆمارکرد، ئۆنسەیەک گەیشتە 2640 دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی
زێڕ لە بازاڕە داراییەکان بەرێژەی 0.32% بەرزبوەوە
و گەیشتە 2640.19 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، کە بەرزترین ئاستە لە دوای 11ی ئەم مانگەوە.
هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕ لە ئەمەریکا بەڕێژەی 0.5% بەرزبوەوە و گەیشتە 2643
دۆلار و 70 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک.
هۆکارەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕ، دابەزینی بەهای دۆلار و فراوانبونی گرژییەکانی نێوان روسیا
و ئۆکرانیا بو، ئەوەش وایکرد خواست لەسەری زیاد بکات.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا چەند بەرپرسێکی بانکی فیدراڵی،
لەبارەی کەمکردنەوەی رێژەی سودی ئەمەریکا لێدوانیان هەبێت، ئەمەش جارێکی دیکە
کاریگەری دەبێت لەسەر ناجێگیری نرخی زێڕ.
2446 جار خوێندراوەتەوە