دامەزراوەی دڵی
بەریتانیا هۆشداری دەدات و سێ نیشانەی جەستەیی خستوەتە ڕو کە بێ پشکنینی خوێن دەریدەخەن
کەسەکە توشبوی کۆڵسترۆڵی خێزانییە.
تەندروستی: KNNC
نەخۆشییەکانی دڵ
و خوێنبەرەکان یەکێکن لە کێشە تەندروستییە باوەکان لە جیهاندا و ساڵانە بە ملیۆنان
کەس توشی دەبن، بەپێی ئاماری
دامەزراوەکە، نزیکەی 7.6 ملیۆن کەس لە بەریتانیا توشبوی ئەم نەخۆشییانەن.
دامەزراوەکە ڕایگەیاندوە سەرەڕای
بڵاوبونەوەی بەشێوەیەکەی فراوان، بەڵام تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر ئاشنا نین بە نەخۆشییەکە، بەتایبەتی
هەندێک لەو گرفتانەی توشی خوێنبەرەکان دەبن، وەک بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ،کە
بەشێوەیەکی گشتی هیچ نیشانەیەکی ئاشکرایی نییە.
بۆ دەستنیشانکرنی
ئاستی بەرزی چەوری خوێن دەبێت پشکنینی
خوێن بکرێت، بەڵام دامەزراوەی دڵی بەریتانی
ئاماژە بەوە دەکات کە نەخۆشی (Familial hypercholesterolemia) کۆلسترۆڵی خێزانی، چەند
نیشانەیەکی سەر جەست هەن کە لە هەرکەسێکدا دەرکەوێت ئاماژەن بۆ توشبون بە نەخۆشییەکە.
بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خێزانی
چییە و نیشانەکانی چین؟
بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵی خێزانی نەخۆشییەکی
بۆماوەییە، لەبەر ئەوەی جگەر ناتوانێت بە باشی کۆلیسترۆڵ پرۆسێس بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری خوێن بە شێوەیەکی نائاسایی و کەڵەکەبونی، هۆکارە بۆ تەسکبونەوەی خوێنبەرەکان و ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی
دڵ لە تەمەنێکی کەمدا زیاتر دەکات.
ئەو نیشانانەی کە
لەسەر جەستە دەردەکەون بریتین لە “Tendon xanthomata” یەکێک لە
نیشانەکان کە جۆرێکە لە ئاوسانی سەر جومگە، ئەژنۆ یان لە پاژنەی پێدایە و
بەهۆی کۆبونەوەی کۆلیسترۆڵی زیادەوە دروست دەبێت.
نیشانەی دوەم
بریتییە لە چەوری پێڵوی چاو کە ناوە زانستییەکەی "Xanthelasmas" کە بە شێوەی
زیپکەی بچوکی نیشتو کە تێیدا چەوری کۆدەبێتەوە و بە ڕەنگێکی زەردی کاڵ لە ژێر
چاو یان لەسەر پێڵوی چاو دەردەکەوێت.
نیشانەی
سێیەم کە قۆقزی بییلەکانە و ناوە زانستییەکەی "Keratoconus" کە
ئەڵقەیەکى سپییە لە دەورى بیبیلە یان بەشە ڕەنگاوڕەنگەکەی چاو دەردەکەوێت، ئەگەر
کەسەکە تەمەنى لە خوار 50 ساڵەوە بێت، ئەوە ئەم نیشانەیە دەریدەخات توشی بەرزبونەوەى چەوری خوێنی خێزانى بوە.
نەخۆشی کۆلسترۆڵی
خێزانیی بۆ ماوەییە و لەگەڵ لە دایکبوندا هەیە، بەڵام ڕەنگە تا تەمەنی گەورەیی
نیشانەکانی دەرنەکەون.
ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییە لە دایک و باوکیانەوە بۆ دەمێنێتەوە و هەردوکیان نەخۆشییەکەیان هەیە، جیاوازترن و بەزۆری لە منداڵیدا نیشانەکانییان لێ دەردەکەوێت، نەخۆشییەکە بێ چارەسەر نییە و لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمان و گۆڕینی شێوازی
ژیانەوە دەکرێت لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا چارەسەربکرێت
11123 جار خوێندراوەتەوە