زۆر کەس لەناکاو کێشیان زیاد دەبێت... چەند هۆکارێکی هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 20/11/2024
تەندروستی
+
-

زیادبونی کێش سەرەڕای زیادنەکردنی کالۆری رۆژانە یان کەمکردنەوەی چالاکی جەستەیی، پێی دەوترێت زیادبونی کێشی لەناکاو، کە ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە.

 

تەندروستى:KNNC

 

یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبونی کئێشی لەناکاو رۆژانە، بەهۆی کۆبونەوەی شلە، گەشەی نائاسایی، قەبزی، یان لەکاتی دوگیانیدا دروستدەبێت و ئەم زیادبونەش کاتییە وەک زیادبونی کێش لەکاتی سوڕی مانگانە.

 

دیارترین هۆکارەکانی زیادبونی لەناکاوی کێش:

-کەمخەوی؛ یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی زیادبونی کێش، ئەمەش لەبەرئەوەی کەمخەوی ئاستی هۆرمۆنە سروشتیەکان لە لەشدا دەگۆڕێت، هەستکردن بە برسێتی و ئارەزوی خواردن زیاد دەکات، هەستکردن بە تێربون لەدوای نانخواردن کەمدەکاتەوە، هەروەها ئەگەری خواردن لە شەواندا زیاد دەکات، ئەمەش واتە کالۆری زیاتر لە کاتی درەنگ خەوتندا.

 

-فشاری دەرونی؛ دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات، ئەوەش ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.


- دەرمانی دژە خەمۆکی؛ هەندێک جۆری دەرمانی دژە خەمۆکی دەبێتە هۆی زیادبونی کێش لەم حاڵەتەدا دەبێت لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ قسەبکەیت بۆ گۆڕینی جۆری دەرمانەکە.

 

هەندێک جۆری دەرمانی دژە هەوکردن؛ وەکو پرێدنیسۆن، هۆکاری زیادبونی کێشی لەشە، ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبونی شلەمەنی و زیادبونی ئارەزوی خواردن، هەروەها رەنگە هەندێک کەس هەست بە کەڵەکەبونی چەوری لە ناوچە تایبەتەکانی جەستەیان بکەن.

 

-وازهێنان لە جگەرەکێشان؛ هەرچەندە وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکێکە لە باشترین کارەکان کە مرۆڤ دەتوانێت بیکات بۆ پاراستنی تەندروستی، بەڵام رەنگە ببێتە هۆی زیادبونی کەمی کێش بۆ هەندێک، ئەمەش بەهۆی زیادبونی هەستکردن بە برسێتی کە چەند هەفتەیەک دوای وازهێنان کەمدەبێتەوە.

 

- سوڕی مانگانە؛ رەنگە ببێتە هۆی زیادبونی لەناکاوی کێش، ئەمەش بەهۆی کۆبونەوەی شلەیە کە هەندێک لە خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا هەستی پێدەکەن گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکانی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆنیشدا دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی لەش، بەڵام جەستەی ئافرەتەکە زو رزگاری دەبێت لەو کێشە زیادەیە کاتێک سوڕی مانگانە کۆتایی دێت.

 

-هۆکاری نەخۆشی بۆ زیادبونی لەناکاوی کێش
کەمبونەوەی غودەی دەرەقی؛ حاڵەتێکی تەندروستییە کە دەبێتە هۆی زیادبونی کتوپڕی کێشی لەش، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری پزیشکی زانکۆی میریلاند، کاتێک رودەدات کە رژێنی غودەی دەرەقی رێژەی پێویست لە هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی بەرهەمبهێنێت، کاریگەری لەسەر هەمو تەمەن و رەگەزێک دەبێت، بەڵام زیاتر توشی ئافرەتانی سەرو پەنجا ساڵ دەبێت.


بەرگری ئەنسۆلین؛ کاتێک کەسێک بەدەست بەرگری جەستەی خۆیەوە دەناڵێنێت بەرانبەر بە ئەنسۆلین، چەوری لەشی دەست دەکات بە کەڵەکەبون و لەوانەیە ببێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیادبونی خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین لە پەنکریاس یان دەرکەوتنی وەرەمێک لە پەنکریاس دەبێتە هۆی زیادبونی خانەکانی جەستەی بەرگری لە ئەنسۆلین.

169 جار خوێندراوەتەوە