تێکەڵکردنى مۆز لەگەڵ شیر کە بە (شیرمۆز)
ناسراوە یەکێکە لە رێگە باوەکان و زۆرێک لە گەورە و منداڵانیش حەزیان پێیەتی، بەلەبەرچاوگرتنی
بەها خۆراکییە سەرنجڕاکێشەکانیان، سودی تەندروستییان هەیە، بەڵام ئاگاداری کاریگەرییە
لاوەکییەکانیشیان بە.
تەندروستی:KNNC
سودەکانی تێکەڵکردنی مۆز لەگەڵ شیر؛
- رێژەیەکی زۆری ماددە خۆراکییەکانی تێدایە؛
مۆز بڕێکی زۆر پۆتاسیۆم، ریشاڵ و ڤیتامینC و B6ـی تێدایە، لەهەمانکاتدا، شیر رێژەیەکی زۆر پرۆتین، کالسیۆم و ڤیتامین D، تێدایە، بە تێکەڵکردنیان
پێکەوە ژەمە خۆراکێکی بەهێزیان لێبەرهەمدێت.
-کرداری هەرس چالاک دەکات؛ مۆز رێژەیەکی
زۆر لە ریشاڵی خۆراکی تێدایە، هەرسکردنی ئاسانە و یارمەتی ریخۆڵەیەکی تەندروست دەدات،
هەروەها شیر پرۆبایۆتیکی تێدایە، بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ریخۆڵە چالاک دەکات، تێکەڵکردنی
مۆز و شیر، ئاوساوی سک کەمدەکاتەوە و قەبزی ناهێڵێت.
- وزە بە جەستە دەبەخشێت؛ مۆز شەکری
سروشتی وەک گلوکۆز و فرۆکتۆزی تێدایە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی وزەت بە
خێرایی زیاد بکات، شیر رێژەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە، دەتوانیت بۆ ژەمی بەیانیان
مۆز لەگەڵ شیر تێکەڵ بکەیت، یارمەتیت دەدات بەدرێژایی رۆژەکە وزەت هەبێت.
- ماسولکەکان بەهێز دەکات؛ کاربۆهیدراتە
سروشتییەکانی ناو مۆز و پرۆتینی ناو شیر، یارمەتیدەرن لەگەشەی ماسولکەکان.
- هەستی تێریت پێدەبەخشێت؛ رێژەی بەرزی ریشاڵ
لە مۆزدا و تێکەڵکردنی لەگەڵ شیر بۆماوەیەکی درێژ هەستی تێریت پێدەبەخشێت و وادەکات
دوربکەویتەوە لە زۆر خواردن.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی تێکەڵکردنی مۆز لەگەڵ
شیر؛
-زیان بە دڵ و جگەر دەگەیەنێت
- رەنگە ببێتە هۆی زیادبونی کێش؛ تێکەڵەی
مۆز لەگەڵ شیر کالۆرییەکی زۆری تێدایە، بۆیە زیدەڕۆیی لە خواردنی دەبێتەهۆی زیادبونی
کێش.
- زۆرجار دەبێتەهۆی دروستبونی کێشە بۆ گەدە؛
بەهۆی بونی شەکری لاکتۆز لە شیردا، رەنگە لە هەندێک کەسدا نیشانەکانی وەک سکچون و
گرژبونی گەدەی بۆ دروستببێت، بەتایبەت لەو کەسانەی هەستیارییان بە لاکتۆز هەیە.
سەرچاوە/Health
Shots
255 جار خوێندراوەتەوە