بۆ جێبەجێ كردنی
ئاگر بەست لە كەرتی غەززە، ئەمەریكا داوایەكی نەتەوە یەكگرتوەكانی ڤیتۆكرد و
دەڵێت؛ دەبێتە هۆی بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی حەماس.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە،
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ڤیتۆی لە دژی داواكارییەكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە
یەکگرتوەکان بەكارهێنا كە پەیوەست بو بە ئاگربەست لە كەرتی غەززەی فەلەستین.
لە كۆبونەوەی
ئەمڕۆدا ئەنجومەنی ئاسایش كە لە (15) ئەندام پێكهاتبون، كۆبونەوە و گفتوگۆیان
لەسەر رەشنوسی بڕیارنامەی داوای ئازادکردنی بارمتەکان (ئاگربەستی دەستبەجێ و بێ مەرج
و هەمیشەیی) كردوە كە لەلایەن (10) ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنەكە پێشکەش کرابو.
ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمەریکا دژی بڕیارنامەکە وەستایەوە و وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش
مافی ڤیتۆی بەکارهێنا بۆ رێگریکردن لە دەرچونی بڕیارەكە، نوێنەرەكەی لە دانیشتنی ئەنجومەنی
ئاسایش لە نیویۆرک ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ناتوانن پشتیوانی لە بڕیارێک بکەن کە داوای
ئازادکردنی دەستبەجێی بارمتەکان نەکات.
وتیشی: یەكێكی
دیكە لە ڤیتۆ كردنی رەشنوسی بڕیارنامەکەدا ئەوەیە كە ئیدانەکردنی هێرشەکانی حەوتی
ئۆکتۆبەری حەماس نەكراوە، هەروەها جەختی كردەوە، بەردەوام دەبن لە فشارەکانیان بۆ
گەیاندنی هاوکاریی و کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی لە غەززە دەکەن.
355 جار خوێندراوەتەوە