بەھۆی ئەگەری ئەنجامدانی
ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن روسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمریکا باڵێۆزخانەی خۆی لە کیێڤ
داخست.
هەواڵ:KNNC
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە
کیێڤ بڵاویکردوەتەوە، زانیارییان بەدەست گەیشتوە، ئەگەری ھەیە ھێرشی ئاسمانیی بەرفراوان
بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک گرتنەبەر
رێوشوێنی پێویست لەبەرامبەر ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمڕۆ
چوارشەممە دەرگای باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤ داخستوە.
باڵیۆزخانەکە، داواشی
لە فەرمانبەرەکانی کردوە کە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی
بەرگریی روسیا رایگەیاندبو ئۆکرانیا شەش موشەکی دورمەودای ئەمەریکی ئاڕاستەی دامەزراوەیەکی
سەربازیی لە ناوچەی بریانسک لە باشوری رۆژئاوای ڕوسیا کردوە.
لەبەرامبەر ئەو هێرشە، موسکۆ رایگەیاند، وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنە کە قوڵایی خاکی روسیا بکاتە
ئامانج.
112 جار خوێندراوەتەوە