دەزگای فریا
گوزاری نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەیگەیەنێت: بەهۆی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە
زۆرترین قوربانیان منداڵن، ئێستا غەززە بوە بە گۆڕستانی منداڵەكان.
هەواڵ: (KNNC)
فیلیپ لازارین، نوێنەری
گشتی دەزگای فریاگوزاری نەتەوە یەکگرتوەکان (UNRWA) بۆ پەنابەرانی فەلەستینی رایگەیاند:
لەئەنجامی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززەی
فەلەسستین، ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی كراون بە قوربانی كە زۆربەی قوربانییەكانیش
منداڵن.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، منداڵان لە کەرتی غەززە دەکوژرێن، برینداردەکرێن، ئاوارەدەبن، لە سەلامەتی
و خوێندن و پەروەردە بێبەش دەکرێن، جەنگەكە منداڵی و تەمەنی لێ دزیون بۆیە و لە ئێستاوە
لەبەردەم نەوەیەکی ونبودان.
جەنگی نێوان
حەماس و سوپای ئیسرائیل پێی ناوەتە (411)ـهەمین رۆژیەوە و لە (24) كاتژمێری رابردودا
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل دو هێرشیان كردوەتە سەر غەززە و بەهۆیەوە (13) گیان
لەدەستدان و بریندار بونی (84) كەسی دیكەی لێكەوتوەتوە.
هاوكات،
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماری قوربانیانی جەنگی حەماس – ئیسرائیلی بڵاوكردەوە و
رایگەیاند: لە (7ـی ئۆكتۆبەری 2023)ـوە تا ئێستا (40) هەزار و (985) گیان لە
دەستدان و برینداربونی (104) هەزار و (92) كەسی دیكە برینداربون.
رونیكردوەتەوە، تا
ئێستا بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی سوپای ئیسرائیلەوە نەتوانراوە بەهانای ژمارەیەك
لە قوربانیانی جەنگەكەوە بڕۆن، كە تا
ئێستا لەژێر باڵەخانە روخاوەكاندان.
172 جار خوێندراوەتەوە