ئەمەریكا: بۆ خاوكردنەوەی هێرشەكانی روسیا هاوكاری ئۆكرانیا كراوە

KNN : Kurdish News Network
06:25 - 20/11/2024
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئاشكرایدەكات، بەهۆی گۆڕانكاری لە تاكتیكەكانی جەنگی لەگەڵ ئۆكرانیا، روسیا توانیبوی پێشكەوتن بەدەستبێهێن، بۆ خاوكردنەوەی پێشڕەوییەكانیشی جۆبایدن بڕیاری پێكەشكردنی هاوكاری داوە.


هەواڵ: (KNNC)


لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لەبەر ئەوەی روسەکان لە شێوازی شەڕكردنیان سەرکەوتو نەبون  كەمێك تاکتیکەکانیان گۆڕی، ئەوەش وایكرد كە سوپای ئۆكرانیا چیدیكە بەهێزی خۆیان نەتوانن پێشكەوتن بەدەستبهێنن.


وتیشی: بەهۆی گۆڕانی تاکتیکی جەنگ لە بەرەکانی پێشەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریكا بڕیاری ناردنی مینی دژە مرۆیی بۆ ئۆکرانیا داوە، رونیكردەوە، ئەو مینانەی رەوانەی ئۆكرانیا كراوە، هەمیشەیی نین و دەتوانرێت لە دورەوە کۆنتڕۆڵ بكرێن و خۆیان  چالاکبن و بتەقنەوە.


وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ خاوكردنەوەی هێرشەكانی روسیا، سوپای ئۆکرانیا پێویستی بەهاوكارییەكانی رۆژئاوا هەبوە.


لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوە، ئەمەریكا مینی دژە تانکی بۆ سوپای ئۆکرانیا دابین کردوە، بەڵام بڕیاری دابینکردنی مینی دژە مرۆیی بۆ ئۆکرانیا سەرەتای سیاسەتێكی نوێی ئیدارەی بایدن بو بەرامبەر بە ئەو وڵاتە.

243 جار خوێندراوەتەوە