نرخی زێڕ لە دابەزین بەردەوامە، بەراورد
بە هەشت هەفتەی رابردو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، بەجۆرێک لە 10 ڕۆژدا نرخی
هەر ئۆنسەیەک زێڕ 182 دۆلار دابەزیوە.
ئابورى:KNNC
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی
ئاسیا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی 0.6% بەهاکەی لەدەستدا، بەجۆرێک بۆ
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دو هەزار 560 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست لە
هەشت هەفتەی رابردودا دابەزیوە.
لە دوای بەڕێوەچونی
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، نرخی
زێڕ بە ئاستێکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک رۆژێک بەر لە هەڵبژاردن، نرخی
یەک ئۆنسە زێڕ بە دو هەزار و 742 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا و
بەراورد بە ئەمڕۆ 182 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستداوە.
شرۆڤەکاران پێیان
وایە، دابەزینی نرخی زێڕ کاتییە و لەگەڵ بەرزبونەوەی هەڵاوسان،
بانکی ناوەندی ئەمەریکا ناچار دەبێت سودی بانکی کەم بکاتەوە، بەوەش جارێکی دیکە
بەهای دۆلار دادەبەزێتەوە و نرخی زێڕ دوبارە بەرزدەبێتەوە.
3369 جار خوێندراوەتەوە