کۆمپانیایەكی بەریتانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداری
دەدات كە ئەم پرسیارە لە گوگڵ مەكەن، چونكە بەئەگەرێكی زۆرەوە هاک دەكرێن.
زانستی: (KNNC)
کۆمپانیای سۆفۆسی بەریتانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی
رایگەیاند: "ئایا پشیلەی بەنگال لە ئوسترالیا یاساییە؟" ئەو پرسیارەیە
كە لەم كاتەدا نابێت لە گۆگڵی بكەیت، چونكە بەئەگەرێكی زۆرەوە هاك دەكرێیت و ئەو
كەسانەشی ئەم پرسیارەیان كردوە روبەڕوی هێرشی ئەلیتكترۆنی بونەتەوە.
کۆمپانیاکە ئەوەیخستوەتەڕو، دوای نوسینی وشەكان و كلیك
كردن لە بزوێنەری گەڕان، لینكێكی ساختە لە
بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە دەردەکەوێت، كە ئەركی ئەو لینكە دزینی زانیارییە کەسییەکانە، رونیكردوەتەوە، بەکارهێنەران کلیک لەسەر ئەنجامی
گەڕانێکی بەڕواڵەت و یاسایی دەکەن، بەڵام راستیەكەی ئەوەیە كە زانیارییە کەسییەکانیان
كە لە وردەکارییەکانی بانک لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە كە ناوی (Gootloader) دەدزرێت و ئەو پرۆگرامە دەتوانێت رێگری
بکات لە دەستگەیشتن بە کۆمپیوتەرەکانی بەکارهێنەران بكات.
کۆمپانیای سۆفۆسی بەریتانی بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، زۆرجار هاككەران ریكلامە بازرگانییەكان بۆ راكێشانی قوربانیان
بەكاردەهێنن، بەڵام لە ئێستادا بەستەرە مەترسیدارەکان تەنها لە ئەنجامی گەڕانەکانەكاندا
بەگشتی و بەتایبەتی کاتێک وشەی (ئۆسترالیا) دەنوسرێت، دەردەكەون، ئەوەش مانای وایە
کە دانیشتوانی ئوسترالیا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
پشیلەی ئوستوراڵی تاڕادەیەک تایبەت دەردەکەوێت، بۆیە
هاككەرانیش ئەو دەستەواژەیان داناوە بۆ ئەوەی زانیارییە کەسییەکانت بدزن.
5047 جار خوێندراوەتەوە