رۆما داوای خواستنی ئێندریكی لە ریاڵ مەدرید كردوە

KNN : Kurdish News Network
07:38 - 18/11/2024
وەرزش
+
-

یانەی رۆما پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردوە تاكو ئێندریكی هێرشبەری لاوی بەرازیلی بەخواستن بداتێ.

هەواڵ:KNNC

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردۆتەوە، دەرفەتە كەمەكانی یاریكردن لە ریاڵ مەدرید بژاردەی خواستنی ئێندریكی لە مێركاتۆی زستانەی داهاتودا بەهێزكردوە.

سپۆرت بڵاویشیكردۆتەوە، رۆما لەسەر داوای كلادیۆ رانێری راهێنەری ئەو داوایەیان خستۆتەڕوو كە ئێندریك بەخواستن تاكو كۆتایی ئەم وەرزە وەربگرن.

لە هەواڵی رۆژنامەكەدا باس لەوە كراوە، یانەی ساوسهامپتۆنی ئینگلیزیش هەمان خواستی رۆمای هەیەو رۆناڵدۆی دیاردەش كە سەرۆكی یانەی ڤایادۆلیدە داوای لە پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید كردوە هاونیشتمانەكەی بەخواستن بداتێ.

ئێندریك لە 17 یاری ریاڵ مەدریدا 125 خولەك یاریكردوەو لەدواین 6 یاریشدا تەنیا 15 خولەك دەرفەتی بەشداریكردنی هەبوە.

52 جار خوێندراوەتەوە