پزیشکێکی بێهۆشکار لە ئەمەریکا کە تۆمەتبار
کراوە بە کوشتنی هاورێ پزیشکەکەی لەڕێگەی دەرمانی مەترسیدارەوە، سزای 190 ساڵ زیندانیکردنی
بەسەردا سەپێنرا.
هەواڵ: KNNC
دکتۆر رایناڵدۆ ئۆرتیزی دوێنێ رۆژی چوارشەممە لە
میانی دانیشتنێکی دادگادا چارەنوسی خۆی زانی، دوای ئەوەی سزای دو هەزار و 280 مانگ
زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
پزیشکە تۆمەتبارەکە، تەمەنی 60 ساڵە، دوای تۆمارکردنی
سکاڵا لەسەری بە تۆمەتی کوشتن، لە مانگی ئەیلولی
2022، مۆڵەتی پزیشکییەکەی هەڵوەشایەوە و دەستگیریش
کرا.
رایناڵدۆ تۆمەتبارە بەوەی بە ئەنقەست دەرمانی وەک
بوپیڤاکاین و ئەپینفرینی بۆ ناو سیرۆمی نەخۆشەکان زیاد کردوە، کە دەبێتە هۆی وەستانی
دڵ و دروستبونی کێشەی تەندروستی بۆ نەخۆشەکان
بەگوێرەی راپۆرتی سی بی ئێس، بەکارهێنانی سیرۆمی
پیسبو، بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی دکتۆر میلانیا کاسپەر، کە هاوکاری پزیشکە تۆمەتبارەکە
خۆیەتی و پێکەوە کاریان کردوە.
میدیاکانی ئەمەریکا ئەوەیان پشتراستکردوەتەوە،
ئەم دکتۆرە کێشەی هەبوە لەگەڵ هاوپیشەکەیدا و وەک تۆڵە سەندنەوەیەک ئەو کارەی کردوە.
دوێنی لەلایەن سەرۆکی دادوەری ناوچەی باکوری تەکساسی ئەمریکاوە، سزای 190 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی
دادوەر بۆی دەرکەوت کە دکتۆر ڕایناڵدۆ بوەتە هۆی مردنی هاوکارەکەی و هەوڵدان بۆ
کوشتنی چەند کەسێکی دیکەش
بەرپرسانی دادوەری لە شاری داڵاس ئەم کارەی ئۆرتیزیان
بە "تیرۆری پزیشکی" وەسف کردوە و ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە سەنتەری نەشتەرگەری
باکووری دالاس دەرمانی مەترسیداری دەرزی لە کیسەکان کردوە، ئەمەش وایکردوە تەنها لە
ساڵی 2022 دا 11 نەخۆش توشی حاڵەتی فریاگوزاری
دڵ ببن.
339 جار خوێندراوەتەوە