فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرچو

KNN : Kurdish News Network
03:22 - 21/11/2024
جیهان
+
-

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەركرد

 

هەواڵ: (KNNC)


بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە كەرتی غەززە، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەك لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی لە کارەکەی دورخراوەی ئیسرائیل دەركرد.

 

لە راگەیەندراوەكەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکاندا هاتوە: بەڵگە لەبەردەستدایە كە بنیامین نەتانیاهۆ و یۆئاڤ گالانت لە هێرشەكانیان بۆسەر خەڵكی مەدەنی تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.

 

 

ئەوەیخستوەتەڕو، ئەو تاوانە جەنگییانەی کە سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەنجامیان  داوە گوایە خۆیان لە کوشتن، کاری نامرۆڤانە و ئاوارەكردنی خەڵكی مەدەنی پێكهاتون.

 

لە راگەیەندراوەكەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە، بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانەكە دادگای تاوانەكان پێویست بە وەرگرتنی رەزامەندی  دادگاكانی ئیسرائیل نییە كە ئەوەش لەبەرژەوەندی قوربانییەكانە.

298 جار خوێندراوەتەوە