لە هێرشێکدا کە یەکەم جارە لە سەرەتای جەنگەوە
بەكاری دەهێنێت، روسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردوە.
هەواڵ: (KNNC)
هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، سوپای
روسیا موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی ئاڕاستەی شاری دنیپرۆ لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی
كردوە، كە ئەوەش یەکەم هێرشە كە سوپای ئەو وڵاتە لەسەرەتای جەنگەوە بەكاری
دەهێنێت.
رونیكردوەتەوە، جۆی ئەوە موشەكەی سوپای
روسیا لە ناوچەی ئەستراخانی ئەو وڵاتەوە هەڵدراوە، بەوردی دیاری نەکراوە، بەڵام ژێرخانی
شاری دنیپرۆی ناوەڕاستی ئۆکرانیای بەئامانج گرتوە.
هێرشەكەی روسیا بە موشەكی بالیستی دوای
ئەو هێرشەكەی ئۆكرانیا هاتوە كە دوێنێ بەبەكارهێنانی موشەكی دور مەودای (Storm Shadow - سێبەری زریان)ـی بەریتانی هێرش كردە سەر روسیا و سەربازگەیەكی
ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت.
پێشتر، روسیا هۆشداری بەوڵاتانی
رۆژئاوا دابو لەكاتی بەركارهێنانی موشەكەكانیان لەلایەن ئۆكرانیاوە وەڵام دەداتەوە
و جەنگەكە بەرەو بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەڕوات، ئەو كاتەش هەریەك لە (ئەمەریكا،
بەریتانیا و فەرەنسا) بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەرفراوانبونی جەنگ.
1960 جار خوێندراوەتەوە