زێڕ بەرزترین نرخی
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تۆمارکرد و ئۆنسەیەک گەیشتە 2688 دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.7%
بەرزبوەوە و گەیشتە 2688.70 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
لەم هەفتەیەدا، نرخی زێڕ بەرێژەی 5% بەرزبوەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەمانگی تشرینی
یەکەمی ساڵی 2023 تا ئێستا تۆماری کردبێت.
هەروەها، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.6% بەرزبوەوە و گەیشتە 2691 دۆلار
بۆ هەر ئۆنسەیەک.
دۆخی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و فراوانبونی گرژییەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕـن لە جیهاندا، بەوپێیەش لەکاتی زیادبونی گرژییە جیۆپۆلەتیکی
و مەترسییە ئابورییەکان نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەی سپۆت
بە ڕێژەی 0.6% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 30.97 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیش بە هەمان
ڕێژەی بەرزبوەتەوە بۆ 966.14 دۆلار، لە بەرامبەردا پالادیۆم بە ڕێژەی 1.1% بەرزبوەتەوە
و بۆ هەر ئۆنسەیەک 1040.58 دۆلارە.
1269 جار خوێندراوەتەوە