كڕێش، حاڵەتێکی
باو و ئاساییە و کاریگەری لەسەر پێستی سەر دەبێت، بەشێوەی رەنگی سپی یان زەرد دەردەکەوێت
هەندێ جار دەبێتە هۆی خورانی سەر و كەسەكە بێزاردەكات، بە زانینی هۆکارەکان دەتوانرێت
هەنگاوی کاریگەر بۆ کەمکردنەوە و گەڕاندنەوەی تەندروستی پێستی سەرت، بگیرێتەبەر.
تەندروستی: (KNNC)
ژمارەیەك
لە ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی كڕێش؛
یەكەم:
وشکبونەوەی پێست، وشکبونەوەی پێستی سەر هۆکارێکی باو و ئاساییە بۆ دەركەوتنی كڕێش لە
وەرزی زستاندا، كە بەهۆی هەوای وشک یان بەکارهێنانی شامپۆوە حاڵەتەكە زیاتر دەبێت.
دوەم: كەڕوی
مالاسێزیا، ئەم جۆرە كەڕوە بەشێوەیەکی سروشتی لەسەر پێستی سەر هەیە، لەوانەیە لە هەندێک
حاڵەتدا زیادبكات و ببێتە هۆی خورانی پێست و دەرکەوتنی كڕێش.
سێیەم:
هەوكردن، حاڵەتێکی توشی پێستی سەر دەبێت كە بەهۆی هەوکردن و خوران (ئەکزیما) کاریگەری لەسەر پێستی سەر دەبێت و كڕێش دروست
دەكات.
چوارەم:
هەستیاری، پێدەچێت هەندێ كەس بەبەكارهێنانی بەرهەمەكانی جوانكردنی قژ هەستیارییان
بۆ دروستببێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی خورانی پێست و دروستكردنی كڕێش.
پێنجەم:
کەمی خۆراکی، کەمی هەندێک ڤیتامین و کانزاکانی (زینک یان ڤیتامین B) بەشداردەبێت
لە دەرکەوتنی كڕێش.
شەشەم: دروستبونی
فشاری دەرونی، دەبێتە هۆی زیادكردنی حاڵەتەکانی كڕیش.
باشترین
چارەسەرەكانی رزگاربون لە كڕێش؛
چەند
بژاردەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی كڕیش كە پێدەچێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیكە جیاواز
بن، بەڵام لێرەدا گرنگترین چارەسەرەكان دەخەینەڕو:
یەكەم:
زەیتی سروشتی، بەکارهێنانی زەیتەکانی وەک زەیتی گوێزی هیندی یان زەیتی دار چا، کە تایبەتمەندی دژە كەڕویان تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی
پێستی سەر دەدەەن.
دوەم: سیستمی
خۆراک، خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین، کانزاکان، گوێز، پەلەوەر و ترشە
چەورییەكانی ئۆمیگا3) یارمەتیدەر دەبن بۆ رزگاربون لە كڕێش.
سێیەم:
شێدارکردن، بەکارهێنانی ماددە گونجاوەكان بۆ پاراستنی شێی قژ و پێستی سەر كە وشكی
پێستی سەر كەم بكاتەوە، یاریدەدەرێكی باشە بۆ كەمبونەوەی كڕیش.
چوارەم:
پاراستنی قژ، دورکەوتنەوە لە زۆر بەكارهێنانی ئامێری وشككردنەوە و زۆر شۆردنی قژ بەبەکارهێنانی
ئە بەرهەمانەی دەبنە هۆی دروستبونی كڕیش و خورانی پێستی سەر.
پێنجەم:
راوێژكردن بە پزیشکی پێست، لەكاتی جێبەجێ كردنی ئەو رێنماییانەی سەرەوەدا و لە ئەگەر
بەردەوامی هەبونی كڕیش، گرنگە راوێژ بە پزیشکی پێست بکرێت بۆ ئەوەی دوای پشكنینی ورد چارەسەری تایبەتت بۆ بنوسێت.
1325 جار خوێندراوەتەوە