ئەو پارەیەی لەسەر زەوی هەیە ئەگەر بە یەکسانی دابەشبکرایە پشکی تۆ چەند دەبو؟

KNN : Kurdish News Network
12:36 - 22/11/2024
ئابوری
+
-

هەرچەندە زەحمەتە بتوانین بەهای هەمو ئەو دراوانەی کە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی گۆڕانکاری بەردەوامیانەوە بخەمڵێندرێت، بەڵام بە نزیکەی پێنج ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەو پارەیەی لە جیهاندا دەسوڕێتەوە، بەشی ئەوە ناکات قەرزە نیشتمانییەکانی ئەمریکا دابین بکات،چونکە ئێستا قەرزەکانی ئەو وڵاتە گەیشتوەتە 34 ترلیۆن دۆلار.

لە نێوان 180 دراوی دانپێدانراو لە جیهاندا، بەنرخترین دراو دیناری کوەیتیە کە بەهاکەی یەکسانە بە 3.24 دۆلاری ئەمەریکی.

بەرهەمی گشتیی ناوخۆی هەمو وڵاتانی جیهان دەگاتە 142 ترلیۆن دۆلار، لەکاتێکدا قەرزی جیهان لە ئێستادا بە نزیکەی 220 ترلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە،هەروەها، کۆی بەهای موڵک و ماڵ لە جیهاندا بە نزیکەی 220 ترلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.

بەنرخترین دراوەکانی جیهان لە چوار وڵاتی عەرەبین، ئەوانیش (دیناری کوەیتی، دیناری بەحرەینی، ریاڵی عومانی، دیناری ئوردنی).

ئەو پێنج ترلیۆن دۆلارەی لە جیهاندا دەسوڕێتەوە، کانزا بەنرخەکانی وەک زێڕ و زیو ناگرێتەوە.

ئەگەر پشت بە خەمڵاندنێک ببەستین بۆ ئەو پارەیەی کە لە سەرانسەری جیهاندا دەسوڕێتەوە دوای گۆڕینی بۆ دۆلار، بەهاکەی پێنج تریلیۆن دۆلارە، ئەگەر دابەش بکرێت، پشکی هەر تاکێک لەسەر زەوی چەند دەبێت؟.

زۆربەی سەروەت و سامانی جیهان لە دەستی چەند تاکێکدایە، بەگوێرەی ئاماری گۆڤاری فۆربس، نزیکەی دوو هەزار و 800 ملیاردێر سەروەت و سامانی خۆیان لە 8 دۆلارەوە بۆ 13.1 تریلیۆن دۆلار دوو هێندە زیاد کردوە و سامانی جیهان تەنها لە دەستی 2%ی دانیشتوانی زەویدا چڕبوەتەوە.

بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی گۆڤارەکە لە ساڵی 2021 ئەنجامیداوە، دەریانخستوە هەر کەسێک لەسەر زەوی پشکی لە سامانی دراوی جیهان دەبێتە 31 هەزار دۆلار.

ئابوریاناسان دەڵێن: ئەگەر سامانی دراوی جیهان بەسەر دانیشتوانی زەویدا دابەش بکرایە لێکەوتەی ترسناکی بەدوای خۆیدا دەهێنا، لەو دۆخەدا دەستبەجێ خواست لەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییەکان دو هێندە زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی بازدانێکی بەرچاو لە نرخەکاندا و بەم شێوەیە پارەکە بەهای خۆی لەدەست دەدات و کەس ناتوانێت سود لەو پشکە ببینێت کە بەری کەوتوە.

158 جار خوێندراوەتەوە