كەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەكانی
گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ بەپێی
پێشبینییەكان سبەینێ شەممە كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و
پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەراورد بە ئەمڕۆ پەلەكانی
گەرما كەمێك بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
رونیكردوەتەوە كە، خیرایی "با" لەنێوان لەسەرخۆ و
مامناوەند (10 بۆ 20) كم/ك دەبێت و ئاڕاستەكەشی لەباكوری خۆرئاواوەیە، هەروەها
مەودای بینینی لەنێوان (8 بۆ 10) كە دیاریكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكردوە،
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ شەممە بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەی
خوارەوەیە؛
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى
225 جار خوێندراوەتەوە