تا ئەوكاتەی داتای سەرجەم خێزان و بنەماڵەکان لە پارێزگاکان
وەردەگیرێت پڕۆسەی تۆماركردنی دانیشتوانی عێراق بەردەوام دەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویكردەوە؛ سەرژمێری دانیشتوان تا
ئەوكاتەی داتای سەرجەم خێزان و بنەماڵەکان لە پارێزگاکان وەردەگیرێت بەردەوام
دەبێت.
درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی دانیشتوان لە كاتێكدایە،
ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمەوە پەیوەندیان بە
(KNN)ـوە كردوە و نیگەرانی خۆیان لە تۆماركردنیان لە قۆناغی دوەمی
پڕۆسەی سەرژمێری كردن دەربڕیوە.
لەوبارەیەوە، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە (KNN)ـی راگەیاند: نزیكەی حەوت كاتژمێر ماوە بۆ
پرۆسەی سەرژمێری كردن و سەرجەم ناوچەكان بژمێرەكان سەردانیان دەكەن، بەپێی
رێنماییەكان پێویستە هەمو ئەندامانی خێزانەكان دەكرێت، لە حاڵەتی هەبونی سەرژمێری
نەكردنی هاوڵاتیان، دەبێت لیژنەی باڵای سەرژمێری هەرێم و عێراق چارەسەر بكرێت.
لای خۆشیەوە، د.دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە (كەی
ئێن ئێن)ـی راگەیاند: تا ئێستا رێنمایی نەگەیشتوە بەدەستیان بۆ ئەوەی ماوەكە
درێژبكرێتەوە، چونكە تۆماركردنی هاوڵاتیان لە قۆناغی دوەمی پرۆسەی سەرژمێری تا
كاتژمێر (12:00) بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانی سنوری پارێزگای
هەولێر تۆماركراون و ئەو ژمارە كەمەشی كەماوە، تا كاتی دیاریكراو كۆتایی دێت و
پێناچێت لەشاری هەولێر پێوست بە درێژكردنەوەی كاتەكەی بكات.
85 جار خوێندراوەتەوە