پۆلیسی
هەولێر دەستگیركردنی دو تۆمەتباری راگەیاند كە ژمارەیەكی زۆر ماتۆڕسكیلیان دزیوە و
هۆشداریش بە ئەو كەسانە دەدات كە كڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسكیل پارچەكانییەوە دەكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دو
تۆمەتباریان بەناوەكانی (م. م. س) و (م. ل. س) دەستگیر كردوە، كە لە شوێنە
جیاجیاكانی شاری هەولێرەوە زیاتر لە (25) ماتۆڕسكیلیان دزیوە و دواتر شێوەی
ماتۆڕسكیلەكانیان گۆڕیوە و فرۆشتویانەتەوە.
رونیكردوەتەوە، هەردو تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە كە
بەپێی ماددە (446)ـی یاسای سزادان، رادەستی دادگا كراون.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەر كەسێك مامەڵە بە كڕین و فرۆشتنی
كەلوپەلی دزراو بەتایبەت ماتۆڕسكیل بكات، چاوپۆشیی لێ ناكرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی
لەگەڵدا دەكرێت و دەدرێتە دادگا.
37 جار خوێندراوەتەوە