بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ڕووسیا بە فەرمی هەڕەشەی کردوە کە بنکەی بەرگری موشەکی نوێی ئەمریکا لە ڕێدزیکۆڤی پایتەختی پۆڵەندا بە بەکارهێنانی "چەکی پێشکەوتو" بکاتە ئامانج.
هەواڵ: KNNC
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەم بنکەیە لە لیستی ئامانجە لە پێشێنەکانیاندایە و ئەگەر پێوسیت بکات بە چەکی پێشکەوتو لە ناوی دەبەن.
ئەو هۆشدارییە دوای ئەوە هات کە ڕوسیا ڕایگەیاندبو، کردنەوەی ئەو بنکەیە مەترسییە ئەتۆمییەکان زیاتر دەکات.
لەبەرامبەر هەڕەشەکانی روسیا، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ڕیانگەیاندوە بنکەکە، تەنها سروشتی بەرگریی هەیە و مەترسی لەسەر ڕوسیا دروست ناکات.
ئەم بنکەیە کە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری موشەکی ناتۆ کە بە Aegis BMD ناسراوە، بۆ ڕێگریکردن لە موشەکی بالیستیکی مەودای کورت و مامناوەند دروستکراوە.
ئەم گرژییانە لە کاتێکدا توندتر بون کە مۆسکۆ بە موشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕ، هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و هێرشەكەش دوای ئەو هێرشەی ئۆكرانیا بو، كە دوێنێ بەبەكارهێنانی موشەكی دور مەودای (Storm Shadow - سێبەری زریان)ـی بەریتانی هێرش كردە سەر روسیا و سەربازگەیەكی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرت.
1078 جار خوێندراوەتەوە