وەزارەتی
پلاندانانی حکومەتی هەرێم هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە تا تۆماركردنی سەرجەم
خێزانەكان پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت و داواش دەكات كە ئەو خێزانانەی تا ئێستا خۆیان
تۆمار نەکردوە، لەماڵەکانیان بمێنەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
لە راگەیەندراوێكدا،
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم بڵاویكردەوە: پێشتر راگەیەندرابو پرۆسەی
سەرژمێری لەم قوناغەدا بۆ دو رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر ناتوانرێت کەس تۆمار بکرێت،
بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەكەنەوە تا تۆماركردنی سەرجەم خێزانەكان پڕۆسەكە
بەردەوام دەبێت.
وەزیری
پلاندانان داوا لە سەرجەم ئەو خێزانانەی تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە، لەماڵەکانیان
بمێنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.
رونیشیكردوەتەوە،
سەرەڕای هەبونی ئاستەنگی تەکنیکی لە بەردەوامی پرۆسەی جێبەجێ کردنی سەرژمێری لە
پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ماوەی پێنج رۆژی رابردودا رێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێ
کراوە.
وەزیری
پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، هاوڵاتیان پەیوەندی بەسەنتەی پەیوەندیەکان
لە ژوری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان دەكەن تا دڵنیا
ببنەوە کە سەردان دەکرێن، بۆیە پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی سەرجەم
هاوڵاتیان تۆماردەكرێن.
83 جار خوێندراوەتەوە