لە
گوندێكی قەزای حەویجە دەست بەسەر ژمارەیەك موشەك پشتێنەی تەقینەوەی داعشدا گیرا.
هەواڵ:
(KNNC)
میدیا
عێراقییەكان بڵاویانكردەوە؛ لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست، لە گوندی عەریشەی
سەر بەقەزای حەویجە، هێزێکی لیوای (61)ـی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باکور
و رۆژهەڵاتی دیجلە توانیویانە لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر موشەک
و پشتێنەی تەقینەوەی رێكخراوی"داعش"ـدا بگرن.
رونیانكردوەتەوە،
هێزە عێراقییەكە دەستیان بەسەر ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا و پشتێنەی تەقینەوەدا
گرتوە كە خاوەندارێتیان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی
داعش دەگەڕێتەوە.
میدیا
عێراقییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، هەمو ئەو موشەک و ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، لەلایەن تیمە
تایبەتمەندەکانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە،
دڵنیابونەتەوە لە سەلامەتی هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن لە ئاسایشی ناوچەکە.
هاوكات،
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویكردەوە، فەرمانگەی هەواڵگری سەربازی، بەهەماهەنگی
و هاوکاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەبەکارهێنانی فڕۆکەی (F16)
هێرشێكی ئاسمانی بكاتە سەر دۆڵی زاغیتون لە كەركوك و دو ئەندامی رێكخراوی داعش بەئامانج
بگرن.
168 جار خوێندراوەتەوە