كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی
كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكرەوە كە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی نزیكدەبن لە
تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوێكی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم "ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە
گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ
و مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كیلۆمەتردا دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، سبەی
شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور ە خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند
( 10 – 20) كیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كیلۆمەتردا دەبێت و
پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای
پێشبینیكراو
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆك : 41 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی
سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
535 جار خوێندراوەتەوە