تەرمى چوار شاخەوانى دیکەى بانە دۆزرانەوە

KNN : Kurdish News Network
10:09 - 01/03/2025
کوردستان
+
-

تەرمى چوار شاخەوانى دیکە دۆزرانەوە کە رۆژى رابردو لە بانە کەوتنەژێر هەرەسى بەفرەوە، مانگى سوریش گیانلەدەستدانى شەش شاخەوانى راگەیاند.


هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرى مانگى سور لە پارێزگاى سنە بە میدیاکانى راگەیاندوە؛ لەماوەی 24 کاتژمێرى رابردودا گەڕان بەدوای ئەو شاخەوانانەی لە چیای كەڵەكەجاڕ كە 40 كیلۆمەتر لە بانەوە دورە و كەوتنەژێر هەرەسی بەفرەوە، بەردەوام بوە و بە دوو قۆناغ تەرمی شەش شاخەوان دەرهێنراونەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، حەوت شاخەوان لە چیای كەڵەكەجاڕ كەوتنە ژێر هەرەسی بەفر و سەرەتا تەرمی دو كەسیان دۆزرانەوە و شاخەوانێكیش بە زیندوی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراوە.

 

ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لە قۆناغی دوەمی گەڕانەکانیاندا  بە هەوڵی تیمەكانی فریاگوزاریی، تەرمی چوار شاخەوانی  دیكەشیان دۆزرانەوتەوە.

 



338 جار خوێندراوەتەوە