نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناو شاری هەولێر لە نێوان
(14) هەزار و (500) دینار بۆ (22) هەزار و (500) دیناردایە.
هەواڵ: (KNNC)
لیژنەی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، بڵاویكردەوە؛
تێکرا کارکردنی مولیدە ئەهلییەكان و دابینكردنی كارەبای رۆژانە بۆ مانگی (2ـی 2025) لە (14) كاتژمێر پێكهاتوە كە بەپێی دابینكردنی كارەبا
بۆ ناو شار، بازاڕ و گوند و ناحییە و قەزاكان نرخەكەی دەگۆڕێت.
رونیكردوەتەوە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی لەناوشاری
هەولێر، لە نێوان 14.500 دینار بۆ 22.500
دینارە، کەنرخی یەک کاتژمێری کارکردنی موەلیدە بە (43.5) دینارە، هەروەها نرخی
كارەبای موەلیدە لە ناوبازاڕی شاری هەولێر لە نێوان پێنج هەزار دینار بۆ (13)
هەزار هەزار دینار و نرخی ئەمپێر/ کاتژمێر (45) دینار دیاریكراوە.
لیژنەی ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحییە
و گوندەکان، لە نێوان (11) هەزار و (750) دینار بۆ (20) هەزار دینار دیاریكراوە.
341 جار خوێندراوەتەوە