رۆژنامەیەکی ئەمەریکی
بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیای سیتی گروپ ئینکۆ بەهەڵە 81 ترلیۆن دۆلاری خستوەتەسەر
هەژماری کەسێک لەبری 280 دۆلار.
ئابوری:KNNC
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی
فاینانشیاڵ تایمزی ئەمەریکی، فەرمانبەرێکی بەرپرس لە پارەدان بەهەڵە بڕی 81 ترلیۆن
دۆلاری خستوەتەسەر هەژمارێکی کەسی لەبری ئەوەی بڕی 280 دۆلارە بخاتە سەر
هەژمارەکە.
بەپێی راپۆرتەکە،
گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بەهۆی هەڵەی داخڵکردنی داتا و سیستمی پاشکەوتی
بانکەکەوە بوە، بەڵام دوای 90 خولەک گواستنەوەی پارەکە پێچەوانە کراوەتەوە.
بەرپرسانی بانکەکە بە
ئاژانسی فرانس پرێسیان راگەیاندوە، پێدانی ئەو پارەیە بە هەر شێوەیەک بێت ڕوی نەدەدا،
چونکە بانکەکە خۆی ئەو بڕە پارەیەی نییە.
سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی
فاینانشیاڵ تایمزی وتوە، سیتی گروپ دەسەڵاتدارانی دارایی ئەمریکای لەو پارەیە هەڵە
ئاگادارکردووەتەوە.
716 جار خوێندراوەتەوە