نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
دابەزینى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (18) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 48 سەنت دابەزیوە .
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (69) دۆلار و (76) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
64 سەنت دابەزیوە.
48 جار خوێندراوەتەوە