میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەدوو رۆژی
داهاتودا وەزارەتی دارایی فیدراڵ موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکات.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرچاوەیەکی
ئاگادار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی دوو رۆژی
داهاتودا دەستدەکات بە خەرجکردنی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەشکردوە، لیستی موچە کە حکومەتی هەرێم رەوانەی بەغدادی کردوە وردبینیان بۆ کراوە
و لە دوو رۆژی داهاتو پارە بۆ موچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
باسی لەوەشکردوە،
وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی موچەی مانگی شوبات رەوانەی
هەرێمی کوردستان دەکات.
هاوکات، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان لە ئێستاوە لیستی موچەی مانگی ئازار ئامادە بکرێت چونکە وەزارەتی دارایی دەیەوێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان موچەی مانگی سێ دابەش بکرێت.
307 جار خوێندراوەتەوە