نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە (73) دۆلار و (16) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 35 سەنت بەرزبوەتەوە .
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (12) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی
36 سەنت بەرزبوەتەوە.
32 جار خوێندراوەتەوە