بەریتانیا؛ مەترسی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران كۆتایی نەهاتوە

KNN : Kurdish News Network
06:49 - 06/07/2024
کوردستان
+
-

ئەندامێكی شارەوانی لەندەن رایدەگەیەنێت: راگرتنی رەوانەكردنی پەنابەران بۆ رواندا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە بڕیارێكی باشە، بەڵام بەهۆی رێككەوتنی نێوان عێراق و بەریتانیا تا ئێستاش مەترسی لەسەر دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران ماوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


بەختیار مام شێخ، ئەندامی شارەوانی لەندەن بە (کەی ئێن ئێن)ـی راگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی یاسا و راگرتنی ناردنی  پەنابەران بۆ رواندا لەلایەن کەیر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی نوێى بەریتانیا یەکێکە لە بڕیارە باشەکان، بەڵام تا ئێستاش مەترسی لەسەر پەنابەران ماوە.


وتیشی: تا ئێستاش حکومەتی عێراق رێکەوتنی لەگەڵ بەریتانیا بۆ دیپۆرتكردنەوەی پەنابەر عێراقییەکانی هەیە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی وەڵامیان وەرنەگرتوە، كە بەپێی رێككەوتنەكە مەترسی ناردنەوەیان بۆ عێراق هەیە.

 

 

ئەندامەكەی شارەوانی لەندەن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە کار بۆ راگرتنی رێکەوتنەكەی نێوان عێراق و بەریتانیا بكرێت بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر ئەو پەنابەرانەی كە تائێستا لەلایەن بەریتانیاوە وەڵامیان نەدراوەتەوە.

233 جار خوێندراوەتەوە