بۆ ئەم ئەم مانگە گۆڕانکاری لە موچەی خانەنشینان کرا، بەڕێوەبەری بنکەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان لە بانکی
مەڵکەندی دەڵێت: مانگی پێشو هەڵەی زۆر لە لیستەکان هەبو لەم مانگەدا راست کراونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە گۆرانکاری لە
لیستی موچەی خانەنشینان کراوە و ئەو 10 هەزار خانەنشینەی مانگی رابردو بە هەڵە
موچەیان وەرگرتوە، بۆیان چاککرا.
وتیشی، بۆ ئەم مانگە 80%ی خانەنشیان موچەکانیان کەمیکردوە، بەشێکیان زیادی کردوە
و بەشێکیشیان هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر موچەکانیاندا نەهاتوە.
یەکێک لەو خانەنشینانە بە کەی ئێن ئێن-ی وت، مانگی رابردو 769 هەزار دیناری
وەرگرتوە، بەڵام ئەم مانگە موچەکەی بوەتە 669 هەزار دینار.
لەبارەی ئەم گۆڕانکارییە لە موچەی خانەنشیان، شێرکۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری
بنکەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان سەر بە بانکی مەڵکەندی بە کەی ئێن ئێن-ی
راگەیاند، بەهۆی ئەوەی مانگی رابردو پرۆسەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشیان پەلە پەلی
زۆری تێدا کرا، بۆیە هەڵەی زۆری تێداکرابو، بۆئەم مانگە هەڵەکان چاککراونەتەوە و
گۆڕانکاری لە موچەی بەشێک لە خانەنشینان کراوە.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن راشیگەیاند، لەمانگی شوبات تا ئێستا بەغداد مانگانە
90 ملیار دیناری لە هەرێمی کوردستان بڕیوە، کۆی گشتی ئەو پارەیەش 630 ملیار
دینارە، بەڵێن بەو شاندەی هەرێمی کوردستان دراوە کە لەبەغدادن، لە هەفتەی داهاتو
ئەو بڕە پارەیەش بنردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەو شێوەیەش وەزارەتی دارایی هەرێم
دەست دەکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
18824 جار خوێندراوەتەوە