وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆلاین بۆ ماوەی (24) كاتژمێر درێژکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
08:24 - 05/10/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ـى بۆ ماوەی (24)ـى كاتژمێر درێژدەکردەوە.


هەواڵ: (KNNC)


لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویكردەوە: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)ـیان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە بەتایبەت دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) كاتژمێری  دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوى رۆژى یەکشەممە لەسەر دوشەممە رێکەوتى (2024/10/6) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە.


راشیگەیاندوە: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن.


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)ـیان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو (24) كاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

127 جار خوێندراوەتەوە