توشبوانی شەکرە دەتوانن خورما بخۆن؟ زانست وەڵام دەداتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 04/10/2024
تەندروستی
+
-

خورما سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدراتە، بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تەندروست و چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە، بەڵام بەهۆی شیرینی و بەرزی ڕێژەی کاربۆهیدراتی خورما، یەکێکە لەو پرسیارانەی  بەردەوام دوبارە دەبێتەوە، ئایا توشبوانی شەکرە دەتوانن خورما بخۆن؟.

تەندروستی:KNNC

 

خورما تەنها پارچە شیرینییەکی پڕ لە شەکر نییە، بەڵکو تێکەڵەیەکە لە ڕیشاڵ و شەکر و کانزا و ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر ، جگە لە ئاو، ئەو شەکرانەی لە خورما-دا هەن تەنها گلوکۆز نین، بەڵکو چەند جۆرێکی دیکەی شەکری تێدایە.

 

خواردنی خورما بەڕێژەیەکی مام ناوەند، بەهۆی بەرزی رێژەی شەکری سروشتییەوە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستی شەکری ناو خوێن هەیە، بۆیە توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەتوانن خورما بخۆن، بەڵام گرنگە ئاگاداری ئەو برە بن کە دەیخۆن.

 

 توشبوانی شەکرە پێش ئەوەی گۆڕانکاری لە هەر خۆراکێکدا بکەن کە دەیخۆن، پێویستە راوێژ بە پزیشکەکەیان بکەن، قەبارەی خواردنی خورما دوو بۆ چوار خورمایە، پێویستە نەخۆشانی شەکرە ئاگاداری ئەو بڕە بن کە دەیخۆن، چونکە زۆرخواردنی رەنگە ببێتەهۆی بەرزبونەوەی خێرای شەکری ناو خوێن.

تێکەڵکردنی خورما لەگەڵ کەمێک گوێز یان لەگەڵ کەمێک کونجی، لەگەڵ شیر، دەبێتە هۆی بەتاڵکردنی گەدە، بەمەش ریخۆڵەکان کەمتری شەکری خورما وەردەگرن و شەکری ناو خوێن بە هێواشی بەرز دەبێتەوە.

4205 جار خوێندراوەتەوە