وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتایی دێت

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 05/10/2024
کوردستان
+
-

ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت: وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

هەواڵ:KNNC

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند کاتژمێر 12ـی ئەمشەو پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی کۆتایی دێت و هیچ هۆکار و پلانێک نیە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە.

رۆژی 21ی ئەیلول، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، زانكۆلاینی بۆ ماوەی‌ 10 رۆژ کاراکرد و دوای تەواوبونی ئەو وادەیەش، بەمەبەستی دەرفەتی زیاتر بە دەرچوانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، پێنج رۆژ وادەکەی درێژکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەم ساڵ 55 هەزار و 720 دەرچوی 12ـی ئامادەیی ناوەکانیان لە وەزارەتی پەروەردەوە رەوانەی خوێندنی باڵا کراوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردو 19 هەزار دەرچو زیاترن، پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندبو توانای وەرگرتنی 60 هەزار خوێندکاری نوێیان هەیە

220 جار خوێندراوەتەوە