لە گەڕەکى موسەڵاى
شارى کەرکوک لەڕێی بۆمبێکى چێنراوەوە تەقینەوەیەک رویدا و بەپێی زانیارییە
سەرەتاییەکان کەسایەتییەک کراوەتە ئامانج.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن
لە شارى کەرکوک رایگەیاند؛ تەقینەوەکە لە گەڕەکى موسەڵاى شارى کەرکوک و لەبەردەم
نوسینگەیەکى ئاڵوگۆڕى دراو رویداوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە بەهۆى تەقینەوەکەوە چوار کەس بریندار بون کە برینى یەکێکیان سەختە و رەوانەى
نەخۆشخانە کراون، شەش منداڵیش کە نزیکى تەقینەوەکە بون بە سوکى بریندار بون.
ئەوەشى ئاشکرا کرد کە
تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکى چێنراوەوە ئەنجامدراوە و کەسایەتییەکى تورکمانى کراوەتە
ئامانج، لەئێستادا تیمەکانى لێکۆڵینەوە لە شوێنى روداوەکەن و لێکۆڵێنەوەکانیان
دەستپێکردوە.
کەرکوک/ دلۆڤان مەجید
365 جار خوێندراوەتەوە