دانا ئەحمەد مەجید: گۆڕان دەچێتەوە بەرەی خەڵک

KNN : Kurdish News Network
05:59 - 05/10/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شەممە (5ـی 10ـی 2024) لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ ژمارەیەک لە باژێڕوان و ژور و نوێنەرانی ڕەوەندی کوردی و فراکسیۆنەکان کۆبوەوە.


هەواڵ: (KNNC)


پلانکاری کۆبونەوەکە پەیوەست بو، بە تاوتوێکردنی دواین ئامادەکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان، لەو چوارچێوەیەدا، رێکخەری گشتی بەشداربوانی ڕاسپارد هەمو توانای رێکخراوەیی و جەماوەری خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی سەردەمیانە و سەرکەوتنی کاندیدەکانی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان.


لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا، دانا ئەحمەد مەجید ڕایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان بەرچاوی رونە بۆ قۆناغی داهاتوی سیاسیی هەرێم، وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەچینە ناو خەڵک و نوێنەرایەتی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان دەکەین، دەبینە ئۆپۆزسیۆنێک، کە لە ئاست چاوەڕوانی کۆمەڵگەی کوردستان و داخوازییەکانی گۆڕانخوازان بێت.


هەر لەو کۆبونەوەدا، ڕێکخەری گشتی بە دڵخۆشیەوە باسی لە بەپیرەوە هاتنی چەندین کارەکتەر و کەسایەتی و دامەزراوە کرد، بۆ دواین پەیامی سیاسیی بزوتنەوەکە و ئەو هەنگاوانەشی بە سەرەتای بەهێزبونەوەی گۆڕان بە پشتیوانی خەڵک و دەستەبژێری سیاسیی ناوبرد. لەم تەوەرەدا بە گەشبینەوە ئاماژەی بۆ بە تێپەڕاندنی سەختیەکان و سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان کرد.

317 جار خوێندراوەتەوە