خێزانێک بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنەناو پرۆژەى
ئاوى داقوق و ئەندامێکى خێزانەکە گیانى لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن؛ شۆفێرەکە خەو بردویەتییەوە.
هەواڵ:KNNC
فەرمان نەشئەت، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە
کەی ئێن ئێن راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ خێزانێک لەکاتی گهشتێكیاندا بۆ شارەکانی
خواروی عێراق به ئۆتۆمبێلهكهیانهوه كهوتونهته ناو پڕۆژەی ئاوی داقوق.
وتیشی: دهستبهجێ كوڕه و باوکەکە رزگار کراون،
بەڵام سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر نەتوانراوە دایکەکە رزگار بکرێت و لە روداوەکەدا
گیانى لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هۆکارى ئەم روداوە
ئەوەبوە کە شۆفێرەکە خەو بردویەتییەوە و کۆنتڕۆڵى ئۆتۆمبێلەکەى لەدەستداوە و روداوەکە
کەوتوەتەوە.
پەیامنێرى کەى ئێنئ ێن ئەوەشى ئاشکرا کرد کە
ئەو ژنەى لە روداوەکەدا گیانى لەدەستداوە تەمەنى سەرو 50 ساڵە و دانیشتوى قەزاى
داقوق-ە، دواى چەند کاتژمێرێک لەروداوەکەدا تەرمەکەى دەرهێنراوەتەوە.
کفرى/ هۆزان جاسم
141 جار خوێندراوەتەوە